سەرۆک بارزانی و کەربولی تاوتوێی حکوومەتی نوێی عێراقیان کرد

:: PM:01:19:16/05/2019 ‌

سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەلاحەدین لەگەڵ سەرۆکی حزبی حەل کرد و لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک پرسی چارەنووس سازی پێوەست بە عێراق تاوتوێ کرا و تەواوکردنی پێکهێنانی حکوومەتی عێراق یەک لە تەوەرەکانی ئەو کۆبوونەوەیە بوو.

ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی ئایار، پێگەی سەرۆک بارزانی بڵاوی کردۆتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە 16ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جەمال كەربولی سەرۆكی حزبی حەل كرد.

زیاتر روون کراوەتەوە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی عێراق تاوتوێ كرا و هەروەها جەخت لە پاڵپشتی كردنی حكوومەتی نوێی عێراق و خێراكردنی پڕۆسەی تەواوكردنی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.

پێگەی سەرۆک بارزانی دووپاتی لەوە کردووەتەوە، هەر لەو دیدارەدا تەئكید لە هەماهەنگی و پێوەندیی نێوان هەردوولا كرایەوە.



وشە - هیدایه‌ت جان