كه‌مێك پێش ئێسته بۆمبێکی چێندراو بەڕووی دوو ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی جه‌ندرمه‌ی
توركیا له نزیك شاره‌دێی سه‌رسنگی سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی تەقییەوە و ژمارەیەک
سەرباز بوونە قوربانی.
ئەمڕۆ پێنجشەم 16ی ئایار، سه‌رچاوه‌یه‌ك لە شیلادزێ کە ناوی لای "وشە" پارێزراوە
ئاشکرای کرد، كه‌مێك پێش ئێسته دوو ئۆتۆمبێلی توركیا كه پربوون له جه‌ندرمه،
له نزیك شاره‌دێی سەرسنگ بۆمبێکی چێندراویان بەڕوودا تەقییەوە.
زیاتر روونی دەکاتەوە، ئۆتۆمبێله‌كان له جۆری پاسی بچووک بوون و بەرەو
شارەدێی بامەڕنێ و باره‌گاكانی تری خۆیان لە سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی دۆڕۆیشتن کە
بۆمبێکی چێندراو بەڕوویاندا تەقییەوە و نزیکەی 30 کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، تا ئێسته نه‌زانڕاوه ئەو
بۆمبە لەلایەن کێوە داندراوەتەوە، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایشی ئامێدی دەستبەجێ گه‌یشتنه
شوێنی رووداوه‌كه، هه‌موو كوژراو و بریندارەکان له رێگه‌ی ئه‌مبۆلانسەوە بەرەو
نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك گواسترانەوە.
وشە/ ئامێدی