له سلێمانی ئه‌و ژنانه‌ی كه به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردنه‌وه په‌نایان
بردووه‌ته به‌ر خانه‌ی داڵده‌دان، ژماره‌یان زیاتر له 30 كچ و ژن ده‌بێت و به‌پێی ئامارێكیش كه ده‌ستی "وشه"
كه‌وتووه، له پێنج ساڵی رابردوو نزیكه‌ی هه‌زار ژن و كچ په‌نایان بۆ خانه‌كه بردووە.
ئه‌و ژنان زۆربەیان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و خێزان و بنه‌ماڵه‌كانیان
هه‌یه و كێشه‌كانیش جۆراوجۆرن و به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌ڵێت، به‌رده‌وام
چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌و ژنانه ده‌كه‌ن و دواتر له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان پێکیان
دەهێننەوە و ده‌چنه‌وه ماڵی خۆیان.
عومه‌ر گوڵپی، به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی
سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند،لە بنەڕەتەوە هیچ کەس نایەتە ماڵى
داڵدەدان ئەگەر هەڕەشەی لەسەر ژیانى نەبێت و توندوتیژى بەرانبەر نەکرابێت و
پێویستى بە شوێنێک نەبێت بۆ داڵدەدان.
زیاتر روونی دەکاتەوە، پەنا بردن بۆ ماڵى داڵدەدان بە دڵخوازی خۆیانە،
ئەگەرچى ئەو ژن و کچانە لە ناچاریدا ئەو ماڵە هەڵدەبژێرن، هەربۆیە دەرچونیشیان بە
دڵخوازی خۆیان دەبێت و لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانى دادگا وەردەگیرێت و هەوڵ دەدەین هیچ
کەسێک ماڵى داڵدەدان بەجێ نەهێڵێت هەتا دڵنیا نەبێت لەوەى هەڕەشە لەسەر ژیانى
نەماوە.
به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی سلێمانی دەڵێ، لە
رێگەى توێژەر و کارمەندانمان و بەهاوکارى بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەی
توندوتیژى دژ بە ژنان هەوڵ دەدەین ژنان و کچان بگەڕێنەوە ناو ژیانێکى ئاسایى
بچنەوە ناو خانەوادە و کەسوکاریان.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی