پەرلەمانتارانی سوننە لە نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی دیالە دەکۆڵنەوە

:: PM:03:49:16/05/2019 ‌

پەرلەمانتارانی پارێزگای دیالەی هاوسنوری هەرێمی كوردستان كە چەند ناوچەیەكی كوردستانی پێوە لكێنراوە، لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون و چارەسەركردنی كێشەكانی تایبەت بە پارێزگاكە پێك دەهێنن، بە ناوچە كوردستانییە داگیركراوەكانەوە.

ئەمڕۆ پینجشەم 16ی ئایار، رەعەد دەهلەكی پەرلەمانتاری لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی كە بە لیستی سوننەكان ناسراوە، بۆ "وشە" ئاشكرای كرد،وەك پەرلەمانتارانی پارێزگای دیالە لیژنەیەكمان پێكهێناوە لە ئەندامانی پەرلەمان بۆ بەدواداچوونی كێشە و گرفتەكانی پارێزگاكە.

زیاتر روونی دەکاتەوە، لیژنەكە چاودێری پرۆژە تەواونەكراوەكان دەكات لەگەڵ پرسی دەستبەسەرداگرتنی موڵكی گشتی لەلایەن چەند كەسێكەوە.

"لیژنەكەمان بێ جیاكاری بەناوچەكانی مادەی 140ەوە "ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم" كارەكانی خۆی بە شێوەی رێكخراو ئەنجام دەدا" رەعەد دەهلەكی وای گوت.

ئەو پەرلەمانتارەی لیستی هاوپەیمانی نیشتیمانی ئاماژەی پێ دەدات، پرسی نەگەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ پارێزگاكەیان یەكێك دەبێ لەو كارانەی لیژنەكە تیشکی دەخەنە سەر، چونكە ساڵانێكە بەشێكی زۆری ئاوارەكان نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی



وشە - هیدایه‌ت جان