به پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك، كه ڕای سه‌دان پیاوی تێدا وه‌رگیراوه، جۆرێك له قه‌باره‌ی مه‌مك وه‌ك نموونه‌ییترین جۆر له نێو هه‌موو قه‌باره جیاوازه‌كانی دیكه‌دا دیاری كراوه.
گرووپێك له زانایانی بواری لێكۆڵینه‌وه، له رێی پیشاندانی وێنه‌ی مه‌مكی جوانی قه‌باره‌جۆراورجۆره‌وه، رای 200 پیاویان وه‌رگرت. له كاتێكدا كه داوایان لێ كردن به پێی سه‌رنجڕاكێشی مه‌مكه‌كان، ڕیزبه‌ندیان بكه‌ن، بۆ هه‌ر وێنه‌ی مه‌مكێك، كاردانه‌وه‌ی پیاوان جیاواز بوو.
لێكۆڵه‌ران ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌یان له له وڵاتانی به‌ڕازیل و كامیرۆن و كۆماری چیك و نامیبیا ئه‌نجام داوه و گه‌ییشتنه ده‌رئه‌نجامێك كه زۆرترین به‌شداربووان، مه‌مكی قه‌باره ناوه‌ندیان له مه‌مكی قه‌باره گه‌ورهپێ باشتر وكارتێكه‌رتره، به دوای ئه‌و قه‌باره‌یه، مه‌مكی قه‌باره گه‌وره دێت.
لێكۆڵینه‌وه‌كه، گه‌ییشتووه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه پیاوان جیاوازن له سه‌رسامبوون و باشتربینینی جۆر و قه‌باره‌كانی مه‌مك.
لێكۆڵینه‌وه‌كه، ئه‌وه‌یشی دووپات كردووه‌ته‌وه، كه پیاوان مه‌مكیان خۆش ده‌وێت، گه‌وره بێ، ناوه‌ند یان بچووك، له‌و سۆنگه‌یه‌وه هه‌موو مه‌مكێك به دیدی ئه‌وانه‌وه نموونه‌ییه.