جه‌سته‌ی هه‌رزه‌كارێكی هیندی، توانا و به‌رگه‌گرتنی هه‌ڵمژینی ته‌زووی كاره‌بایی به هێزی 11 هه‌زار ڤۆڵتی هه‌یه، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به هیچ ئازارێك بكات.
له دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌ندا، كه زانایانی شۆك كردووه، هه‌رزه‌كارێكی هیندی به ناوی (دیباك جانگرا)، ده‌توانێت هێزی كاره‌بایی 11 هه‌زار ڤۆڵتیه به جه‌سته‌یدا تێپه‌ڕێنێت، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئازار بكات. ئه‌و بڕه ته‌زووه، بایی ڕووناككردنه‌وه‌ی 500 ماڵه، به‌ڕێكه‌وت، ئه‌و پێشهاته‌ی له كاتی چاككردنی هیته‌ری دایكی‌دا زانیووه.
رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌رزه‌كاره ده‌توانێت ده‌ستی بخاته نێو ئاوێكی بارگاویی به‌كاره‌با، بێ ئه‌وه‌ی هیچ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بكات.
ئه‌و هه‌رزه‌كاره ته‌مه‌نی 16 ساڵانه و پێشتر له كاره‌با ترساوه، به‌ڵام ئێسته متمانه‌ی پێیه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك خۆی تاقی كرده‌وه، ئێسته ته‌نانه‌ت ده‌توانێت زمانی له ته‌زووی كاره‌با بدات، بێ ئه‌وه‌ی زیانی پێ بگات.
دیباك باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كه پێش سێ ساڵ، دایكی باسی ئه‌وه‌ی كردووه هیته‌ره‌كه‌یان تێك چووه و به هۆی هه‌ژارییه‌وه ئه‌و بڕیاری داوه چاكی بكاته‌وه.له كاتی چاككردنیدا، ده‌ستی له ته‌لی كاره‌بایی داوه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانی به‌ركه‌وێ، دوای دوو هه‌فته‌یش له كاتی چاككردنه‌وه‌ی (دی ڤی دی)ـدا، ده‌ستی به‌ر ته‌لێكی كاره‌بایی كه‌وتووه و هیچ رووی نه‌داوه، له‌وه‌وه ده‌رك به‌و به‌هره‌یه‌ی ده‌كات.
دواتر بۆ ئاشكراكردنی راده‌ی تواناكه‌ی له‌سه‌ر به‌رگه‌گرتنی بڕی هێزی كاره‌بایی، به‌سه‌ر ستوونی كاره‌بای گونده‌كه‌یاندا سه‌ركه‌وتووه و ده‌ستی له هێزی كاره‌بایی ئه‌و ستوونه داوه، كه هێزه‌كه‌ی 11 هه‌زار ڤۆڵت بووه، خه‌ڵكی گونده‌كه كۆبوونه‌وه و له‌خواره‌وه داوایان لێی كردووه دابه‌زێت، بڕوایان وابوو كه هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌دات، به‌ڵام كه ده‌ستی له ته‌له‌كه دا و به سه‌لامه‌تی دابه‌زی، هه‌مووان چه‌پڵه‌یان بۆی لێ دا و ئافه‌رین و سڵاویان لێی كرد.