به ئامانجى به كولتووركردن و بایه‌خدانى زیاتر به ته‌ندروستى جه‌سته، بۆ یه‌كه‌م جار گرووپی شاخه‌وانی بلكیان له پێنجوێن، له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، پیاده‌ڕه‌ویی شه‌وانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه، هه‌ندرێن نورى، سه‌رۆكى گرووپى شاخه‌وانى بلكیانى پێنجوێن، له لێدوانێكى تایبه‌تدا به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌كو گرووپه‌كه‌مان، شه‌وانى مانگى ڕه‌مه‌زان پیاده‌ڕه‌ویی ده‌كه‌ین، به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به ته‌ندروستى جه‌سته و ڕه‌خساندنى كه‌شێكى ئارام بۆ ئه‌وه‌ى به دووربین له هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ى كه له‌م مانگه‌دا به هۆى زۆر خواردنه‌وه تووشى مرۆڤ ده‌بێت.
زیاتر گوتى، "ئامانجى سه‌ره‌كى له‌م كاره‌مان كه بۆ یه‌كه‌مجاره له سنوورى پێنجوێن ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌یه ده‌مانه‌وێت له دواى ڕه‌مه‌زان و كاته‌كانى تر‌ى ساڵیش بیكه‌ینه كولتوور و هه‌مووان ئه‌نجامى بده‌ن و پێوه‌ى پابه‌ندبین".
لایخۆشیه‌وه، شێنى عه‌لى، ئه‌ندامى كچ له گرووپه‌كه، بۆ "وشه" ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، وه‌كو ئافره‌تێكى پێنجوێن، شه‌وانه به‌شدارم له‌سه‌رجه‌م گه‌شته‌كان و پیاده‌ڕه‌ویی، لێره‌وه داواكارم له‌سه‌رجه‌م ژنانه به‌شداربن، له‌م وه‌رزشه به‌سووده، چونكه گومانى تێدا نییه، له‌دواى ئه‌وه‌ى به‌ربانگ ده‌شكێنین، به‌هۆى زۆر خواردنه‌وه، كه‌شێكى ناخۆش دروست ده‌بێت، بۆیه باشترین چاره‌سه‌رى سرووشتى ئه‌وه‌یه كه بێینه ده‌ره‌وه و گه‌شت ئه‌نجام بده‌ین و ئه‌م وه‌رزشه نوێیه له‌سنووره‌كه‌مان بكه‌ین".
گرووپى شاخه‌وانى بلكیان، تاكه گرووپى شاخه‌وانییه، له سنوورى شارۆكه‌ى پێنجوێن ڕاگه‌یاندراوه و له چه‌ندان چالاكى و فێستیڤاڵى تایبه‌ت به شاخه‌وانى له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان به‌شداریان كردووه.
پێنجوێن/ ڕێبین پێنجوێنى