شه‌بنه‌م جه‌به‌لی یه‌كێكه له مۆدێلیسته ناسراوه‌كانی كوردستان، ئه‌و له ساڵی 1994 له بۆكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه و ئێسته له هه‌ولێر ده‌ژی. جه‌به‌لی له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ده‌ڵێ، ماوه‌ی 10 ساڵه كاری مۆدێل ده‌كات و پێی وایه هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته كاری مۆدێل، 100% مۆدێل نین، چونكه زۆریان شێوازی ڕاوه‌ستانیان بۆ مۆدێل ناشێ.
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنت كه‌ی بوو؟
یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنم له یه‌كێك له ده‌نگدانه‌كان بوو بۆ لیستی ژماره 110ـی پارتی دیموكراتی كوردستان.
تا چه‌ند له كاره‌كانی خۆت ڕازیت و به كێ سه‌رسامی له كاری مۆدێلدا؟
له 100%ی كاره‌كانی خۆم ڕازیم و جگه له خۆم به هیچ كه‌سێكی تریش سه‌رسام نیم، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ده‌بینم به‌شێكی زۆری ژنان شانیان داوه‌ته كاری مۆدێل و هه‌وڵی سه‌ركه‌وتن ده‌ده‌ن و هه‌موویشیان جوانن، به‌ڵام زۆریان شێوازی ڕاوه‌ستانیان بۆ مۆدێل ناشێ، چونكه بوون به مۆدێل مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه و پێویسته ژنان ئه‌و مه‌رج و تایبه‌تمه‌ندییانه‌یان تێدا هه‌بێت.
تا ئێسته به‌شداری هیچ فێستیڤاڵێكی نمایشكردنی جلوبه‌رگت كردووه؟
جگه له‌وه‌ی كاری نمایشكردنم بۆ چه‌ندان جۆر جلوبه‌رگ و پێداویستی جوانكاری كردووه، له ساڵی 2018 وه‌ك ژنه مۆدێل به‌شداریم له فێستیڤاڵی جلوبه‌رگی كوردی كرد له هه‌ولێر به‌ناوی "هه‌فته‌ی نمایشی جلوبه‌رگی كوردستان"، خۆشبه‌ختانه له‌و فێستیڤاڵه‌دا پله‌ی یه‌كه‌مم به‌ده‌ست هێنا، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی تریشم بۆ بڕه‌خسێت، به دڵنیاییه‌وه به‌شداری فێستیڤاڵی تریش ده‌كه‌م جا له‌سه‌ر ئاستی كوردستان بێت یان ده‌ره‌وه.
هۆی چییه ده‌بینین زۆرجار ئه‌و ژنانه‌ی له ئێرانه‌وه به‌ناوی مۆدێل دێنه باشووری كوردستان، ده‌مێننه‌وه؟
ڕاسته ناوی ئێرانییه‌كان خراپ ڕۆیشتووه، به‌ڵام خۆی وانییه، چونكه ئه‌و ژنانه‌ی له ئێرانه‌وه دێنه كوردستان مه‌رج نییه ژنانی ڕۆژهه‌ڵات بن، به‌ڵكو ئه‌وانه فارسه‌كانی ئێرانن ئه‌و جۆره كارانه ده‌كه‌ن و ناوی زۆربه‌ی كه‌سانی تریش خراپ ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش كه‌سانی باش و خراپ له هه‌موو شوێنێكدا هه‌ن.
هه‌ڵبه‌ت به‌شێك له ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتیش كه دێن بۆ باشووری كوردستان پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی ده‌به‌ستن و هاوسه‌رگیریش ده‌كه‌ن، هۆكاره‌كه‌یشی ئه‌وه‌یه كچان و ژنانی كوردی ڕۆژهه‌ڵات زۆر گرنگی به پیاوه‌كانیان ده‌ده‌ن و ده‌زانن چ هه‌ڵسوكه‌وتێك بكه‌ن له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر، بۆیه پیاوی ئێره خۆیان حه‌ز به پێوه‌ندی خۆشه‌ویستی و هاوسه‌رگیری ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ كچانی ئێمه.
ئایا خۆت له باشووری كوردستان هیچ پێوه‌ندییه‌كی خۆشه‌ویستیت دروست كردووه؟
من جارێ به نیازی شووكردن نیم و پێوه‌ندی خۆشه‌ویستیم له‌گه‌ڵ هیچ كه‌سێك نییه، به‌ڵام زۆر ئاساییه ئه‌گه‌ر لێره عاشقی كه‌سێك بم و خۆشم بووێت. ئه‌گه‌ر بتوانم لێره ژیانێكی نوێ بۆ خۆم دابین بكه‌م، به شانازییه‌وه ئاماده‌م.
مه‌رجت بۆ ئه‌و كه‌سه چییه كه دێته ژیانته‌وه، ده‌توانی تێكه‌ڵاو بی له‌گه‌ڵ داونه‌ریتی باشوور؟
ئه‌و كه‌سه‌ی دێته ژیانمه‌وه ده‌بێ پیاو بێت به مانای ڕاسته‌قینه و درۆزنیش نه‌بێ. هه‌روه‌ها تێكه‌ڵاوبوونمان به كولتوور و داونه‌ریتی كوردانی باشوور زۆر ئاساییه و هیچ جیاوازییه‌ك به‌دی ناكرێ له نێوان داونه‌ریتی كوردانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵات.
چه‌ند نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاریت كردووه؟
ته‌نیا یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ریم بۆ لووت و یه‌ك نه‌شته‌رگه‌ری بۆ لێوم كردووه، ئه‌وه‌ش كارێكی ئاساییه و هه‌موو ژنان ده‌یكه‌ن، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی كاری مۆدێل ده‌كه‌ن.
جگه له مۆدێل حه‌ز و خولیای چ كارێكی تریت؟
جگه له مۆدێل حه‌ز و ئاره‌زووی یاریكردن و له‌شجوانی و خوێندنه‌وه‌م هه‌یه، بۆیه ڕۆژانه به وه‌رزش و یاریكردن و تا ئاستێكیش خوێندنه‌وه‌ی كتێب سه‌رقاڵم.
به چ شێوه‌یه‌ك وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداریی كاری ڕێكلام و ڤیدیۆ كلیپ ده‌كه‌ی؟
نازانم له چه‌ند كلیپ و ڕێكلامی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌شداریم كردووه، به‌ڵام وا به ئاسانی بۆ هه‌موو به‌رهه‌مێكیش كار ناكه‌م، به‌دڵنیاییه‌وه له ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شداریم كردووه.
به‌شداری هیچ فیلم و درامایه‌كت كردووه؟
تا ئێسته له هیچ فیلم و درامایه‌ك به‌شداریم نه‌كردووه، ئه‌گه‌ر به‌شداریش بكه‌م مه‌رجی خۆمم ده‌بێت، چونكه سه‌ره‌تا ده‌بێـت بزانم سیناریۆكان له‌سه‌ر چین و باس له چی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕێز له داونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌كه‌م بگرم و شتێك نه‌بێت له كۆمه‌ڵگه ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت و ببێته هۆی بێڕێزی به‌رانبه‌ریان.
به‌ڵام له زۆر له‌و نمایشانه‌دا به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ت به دیار كه‌وتووه؟
ئه‌و نمایشانه‌ی من كردوومه جلوبه‌رگه‌كانم به‌و ئاسته نییه زیاد له پێویست ڕووت بێت، هه‌روه‌ها ڕێز له هه‌موو كه‌سێك ده‌گرم و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و ستایله جلوبه‌رگه‌ی له‌به‌ری ده‌كات جوانه، جا چ پۆشراو بێت یان نه‌پۆشراو بێت.
وشه/دیمانه‌ی محه‌مه‌د جه‌مال