له مانگی ڕه‌مه‌زاندا مسوڵمانان له بری ئه‌زموونكردنی برسێتی و پاكبوونه‌وه‌ی جه‌سته‌یان له خۆراكی 11 مانگی كه‌ڵه‌كه‌بوو، زیاتر ده‌خۆن و خه‌رجییه‌كانیان چه‌ند به‌رانبه‌ری مانگه‌كانی تره، ئه‌وان بۆ ڕازیكردنی خوا به‌ڕۆژوو ده‌بن، به‌ڵام مامۆستایه‌كی ئاینی ده‌ڵێ "خوای گه‌وره زیاده‌ڕۆیی خۆش ناوێت".
ساڵانه به‌ر له هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان، مسوڵمانان به لێشاو ڕوو له بازاڕه‌كانی خوارده‌مه‌نی ده‌كه‌ن، بازاڕ ده‌خرۆشێنن و قه‌ره‌باڵغی هه‌ناسه ته‌نگیان ده‌كات، وه‌ك ئه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی له بازاڕه‌كاندا نه‌مێنێ، هه‌رچی ده‌یبینی به فه‌رده و كارتۆن خۆراك ده‌به‌نه‌وه و عه‌مباری ده‌كه‌ن، زۆریان زیاتر له پێداویستی مانگه‌كه به جارێك ده‌كڕن تا له ڕه‌مه‌زاندا، ئاسووده و بێخه‌م بن له بڕانی خۆراك و هه‌رچه‌ندی ورگ بیه‌وێت له پێشیان ئاماده بێت.
وه‌نه‌بێت هه‌ر به‌وه‌شه‌وه بوه‌ستن، ڕۆژانه‌یش جۆره‌ها شیرینی و شه‌ربه‌ت و میوه‌جات له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆیان ده‌به‌نه‌وه، بازاڕه‌كانی كوردستان كه "به‌ناو ئازاده" و خستنه‌ڕوو و خواست نرخه‌كانی دیاری ده‌كات، هه‌موو ساڵێك له‌و مانگه‌دا هه‌ڵاوسان ڕوو ده‌دات، ڕوو له هه‌ر شوێنێك ده‌كه‌ی حه‌شاماتی خه‌ڵك په‌نگی خواردووه‌ته‌وه، بازاڕ، مۆڵ، هه‌فته‌بازاڕ، ماركێت، قه‌سابخانه، شوێنی فرۆشتنی خوارده‌مه‌نی به كۆ، سه‌وزه‌فرۆش به‌رناكه‌ون و نۆره‌ی سه‌موون و نانه‌واخانه و ترشیات و شه‌ربه‌ت و شیرینی فرۆش درێژ بوونه‌ته‌وه، هه‌رچی له بازاڕ بیبینن شتێكی لێ ده‌به‌نه‌وه، له ماڵه‌وه‌ش سفر جێی هیچی تری تێدا نابێته‌وه و وه‌ك فێستیڤاڵی خواردن ده‌رده‌كه‌ون.
له سه‌ره‌تاوه تا كۆتا ئه‌و به‌زمه به‌رده‌وامه و زیاتر له مانگی خواردن ده‌چێت نه‌ك ڕۆژووگرتن، بۆیه ئه‌و مانگه به‌هه‌شتی بازرگانه و هه‌رچی ده‌یهێنن چاوی ڕۆژووه‌وان پڕ ناكه‌نه‌وه و فرۆشیان له‌وپه‌ڕیدا ده‌بێت.
له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ماركێت و مۆڵه‌كان به‌رناكه‌ون و جیا له‌وان، زۆر له‌و دووكانانه‌ی به‌رهه‌مه خوارده‌مه‌نییه‌كان ده‌فرۆشن له سووچێكی بازاڕی شێخه‌ڵا له هه‌ولێر كۆ بوونه‌ته‌وه، هه‌رچی خوارده‌مه‌نی هه‌یه له‌و بازاڕه ده‌ست ده‌كه‌وێت، هه‌ر له (ئارد و برنج و شه‌كر و ڕۆن و ئاوه‌ته‌ماته و تایت و سابوونه‌وه تا پسكیت و شكولاته و سارده‌مه‌نی و لوقم و هه‌تد..).
له‌و بازاڕه‌دا دووكاندار نه‌وزاد كه‌ریم ده‌ڵێ، "ساڵانه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا فرۆش باشتر ده‌بێت"، ئه‌وه گوته‌ی هه‌موو ئه‌و دووكاندارانه‌ن كه بۆ "وشه" دواون.
له‌و مانگه‌دا جگه له خوارده‌مه‌نییه‌كان، میوه و سه‌وزه‌یش فرۆشیان زیاتر ده‌بێت، ڕه‌جه‌ب حاجی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی عه‌لوه‌ی هه‌ولێر به"وشه"ی راگه‌یاند، "هه‌موو ساڵێك 10 ڕۆژی سه‌ره‌تا و 10 ڕۆژی كۆتایی مانگی ڕه‌مه‌زان، فرۆشی عه‌لوه زیاتر ده‌بێت و جووڵه ده‌كه‌وێته بازاڕه‌كه‌وه".
هه‌ر ئه‌وانه نا، ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌كانیش دوای به‌ربانگ پڕ ده‌بن له‌و كه‌سانه‌ی زۆرخۆری ته‌نگی پێ هه‌ڵچنیون.
دوای خواردن و خواردنه‌وه، زۆر له خۆراكه‌كان ده‌خرێنه ته‌نه‌كه‌ی خۆڵه‌وه و به‌پێی ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر، ڕۆژانه زیاتر له دوو هه‌زار و ٥٠٠ تۆن زبڵ له كۆڵانه‌كانی پایته‌خت كۆ ده‌كرێته‌وه كه ٣٥%ی پاشماوه‌ی خۆراكه.به‌ڵام ئه‌ندازیار فه‌رمان خه‌لیل مه‌جید به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانیی خزمه‌تگوزاری و ژینگه‌پارێزی هه‌ولێر، ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه، "پاشماوه خۆراكییه‌كانی هه‌ولێر، له مانگی ڕه‌مه‌زان گه‌لێك له مانگه‌كانی تر زیاتره".
ئه‌و زۆرخۆرییه‌ی مسوڵمانان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ده‌یكه‌ن، هه‌روا به ئاسانی به‌سه‌ریاندا تێناپه‌ڕێ، به‌پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئاینی ئیسلام، "به‌و كاره‌یان ده‌چنه ڕیزی كه‌سانێك كه خوای گه‌وره خۆشی ناوێن".
مامۆستا ئیبراهیم شێخ محه‌مه‌د به‌رزنجی به‌رپرسی ئیرشاد و توێژینه‌وه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كوردستان، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ڕه‌مه‌زان بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی دڵ و ده‌روون و جه‌سته‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له مسوڵمانان ده‌یكه‌ن به زیاده مه‌سره‌فی كڕینی خۆراك و خواردنه‌وه و زیاده‌ڕۆیی له خواردنیاندا، زیانه‌كه‌ی زۆر له سوود زیاتره.
به‌رزنجی به"وشه" ده‌ڵێ "پێویسته مسوڵمانان ئاگاداری كرده‌وه‌كانیان بن و له هیچ شتێك‌دا زیاده مه‌سره‌فی نه‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له خواردندا، كه زیانی گه‌وره‌ی هه‌یه". ئامۆژگاری پێغه‌مبه‌ری ئیسلام (د.خ) به بیر مسوڵمانان دێنێته‌وه، كه ده‌بێت گه‌ده بكه‌نه سێ به‌شه‌وه، به‌شێكی بۆ خۆراك و به‌شێكی بۆ ئاو و به‌شه‌كه‌ی تر به به‌تاڵی بهێڵنه‌وه بۆ هه‌وا، به‌ڵام به‌داخه‌وه مسوڵمانان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئه‌وه ڕه‌چاو ناكه‌ن و زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌ن له خواردن و خواردنه‌وه مه‌سره‌ف.
مامۆستا ئیبراهیم زیاتر گوتی، "خوای گه‌وره له ئایه‌تی ٣١ی سووڕه‌تی ئعرافدا ده‌فه‌رموێ (بخۆن و بخۆنه‌وه، به‌ڵام زیاده‌ڕۆیی مه‌كه‌ن، چونكه خوا له سنوور ده‌رچووان و زیاده‌ڕۆیانی خۆش ناوێت)، هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ری ئیسلام به‌رده‌وام مسوڵمانانی له‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه ده‌بێت به ئابووری بژین و زیاده‌ش ببه‌خشین".
ئه‌و مامۆستایه پێڕه‌وانی ئاینه‌كه‌ی له‌و مه‌ترسییه گه‌وره‌یه ئاگادار ده‌كاته‌وه تا ڕه‌نج به خه‌سار نه‌بن، به‌وه‌ی مسوڵمانان هه‌موو عیباده‌تیان بۆ ئه‌وه‌یه خوا خۆشی بوێن، كاتێك مسوڵمان نوێژ ده‌كه‌ن و ڕۆژوو ده‌گرن و زه‌كات ده‌ده‌ن و ده‌چنه حه‌ج، بۆ ڕازیكردنه و بۆ ئه‌وه‌یه خوای گه‌وره خۆشی بووێن، به‌ڵام كاتێك زیاده مه‌سره‌فی له خۆراكه‌كه‌تدا ده‌كه‌یت و نیوه‌ی زیاتری ناخورێ و ده‌مێنێته‌وه و ده‌ڕێژرێت، ئه‌وه ده‌بن به یه‌كێك له‌وانه‌ی خوای گه‌وره خۆشی ناوێن، بۆیه پێویسته زۆر ئاگادار بین و دوور كه‌وینه‌وه له زیاده مه‌سره‌فی.
ئه‌وه ته‌نیا له كوردستان نییه و له هه‌موو وڵاتانی زۆرینه مسوڵمان به‌دی ده‌كرێت، مامۆستا ئیبراهیم به‌رپرسی توێژینه‌وه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه بۆ ٥٩ وڵاتی ئیسلامی كراوه، ده‌ركه‌وتووه "خه‌رجییه‌كانی مسوڵمان له مانگی ڕه‌مه‌زاندا، ٢٨ هێنده‌ی مانگه‌كانی تره، ئه‌وه‌ش كارێكی زۆر خراپه و پێویسته مسوڵمانان خۆیانی لێ بپارێزن".
وشه/به‌دواداچوونی چواس خالید