كاسبكاران و كرێكار و پیشه‌وه‌رانی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیان كاری ڕۆژانه‌یان خستووه‌ته شه‌وان، ئه‌وه‌یش به هۆكاری به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و به‌ڕۆژو بوونی هاووڵاتییان.
ئاسۆ محه‌مه‌د، كه كاری فڕۆشتنی جل و به‌رگه، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، به‌هۆی هاتنی ڕه‌مه‌زان و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رماوه كڕیارمان ڕووی له كبوونه‌وه كردبوو به‌ڕۆژدا بۆیه كاره‌كانمان خستووه‌ته شه‌وانه‌وه.
زیاتر گوتى، له‌پاش سه‌عات نۆى شه‌وه‌وه بازاڕ جمه‌ی دێت له هاووڵاتییان و كریارێكی زۆرمان هه‌یه.
عه‌لی محه‌مه‌د، ئه‌ندامی لقی گه‌رمیانی سه‌ندیكای كرێكاران و پیشه‌وه‌ران بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، چاودێری دۆخی ژیانی پیشه‌وه‌ران ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یان كه كاریان پێ ده‌كرێ منداڵ نه‌بن.
ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و به‌ڕۆژوو بوونی هاووڵاتییان كاری شه‌وانی له ناوچه‌كه زیاتر كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" و به پشت به‌ستن به ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وا ئه‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما بۆ سه‌رووی 50 پله‌ی سیلیزی له‌ناوچه‌كه به‌رز بووه‌ته‌وه.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی