هیچ شتێك هێنده‌ی زۆربوونی ژماره‌ی مرۆڤ، ڕێكخراوه نهێنییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری جیهان بێزار ناكات، ئه‌وان ساڵانه كۆ ده‌بنه‌وه و پلانڕێژی ده‌كه‌ن، بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگ و هه‌ڵمه‌تی برسیه‌تی و بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌خۆشی و ده‌رمانی خراپ، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ زۆرتر بمرن و به بڕوای ئه‌وان ملیارێك مرۆڤ به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی بژین و ئه‌وانه‌ی تر زیاده‌ن و ده‌بێ به هه‌ر جۆرێك بێ له‌ناوببرێن.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی
ماسۆنییه‌كان هه‌رچه‌نده له ڕووی مافی مرۆڤ و یاسا و ده‌قی ڕێككه‌وتنه‌كان تاوانێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام ئه‌وان به ئاشكرا بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گه‌وره‌ترین گرفت بۆ سه‌ر زه‌وی گۆڕانی ژینگه و كارگه زه‌به‌لاحه‌كان نین، به‌ڵكوو خودی مرۆڤ كه به‌رده‌وام له زیادبووندایه.
له لووتكه‌ی به‌رزایی ناوچه‌ی ئه‌لبرتی ویلایه‌تی جۆرجیای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، په‌یكه‌رێكی مێژوویی دروستكراو له گرانیت هه‌یه، كه له 1980 له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی نه‌ناسراوه دروست كراوه و باس له‌وه كراوه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای ئیلبرتۆن گرانیت بووه بۆ ڕاوكردنی ماسی، له ساڵانی ڕابردوو بڕیار درا دووباره په‌یكه‌ره‌كه نۆژه‌ن بكرێته‌وه و ناوێكی خوازراوی له‌سه‌ر نووسرا "ئاڕ سی كریستیان" تا ئێسته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی لێیه كه له چوار ستوونی گه‌وره پێكهاتوون شوێنی كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی ڕۆشنگه‌ره‌كان و ملیاردێرانی جیهانه، بۆ ئه‌وه‌ی پلانڕێژی بكه‌ن و ئامانجه‌كانیان به‌دی بهێنن.
له‌سه‌ر ئه‌و په‌یكه‌ره به هه‌شت زمانی جیا جیا نووسراوه كه پێویسته مرۆڤایه‌تی یه‌ك بگرێ و هاوبه‌شیه‌كی ڕاسته‌قینه له‌گه‌ڵ سروشت دروست بكات كه گونجاندنێكی هه‌میشه‌یی بێت، به‌شێك له ڕه‌خنه‌گران و لێكۆڵه‌ران هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕسته‌یه له ڕواڵه‌تدا هیوایه‌كی باش و چاكه بۆ مرۆڤ، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه پێویسته هێنده مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی بمێنن كه له‌گه‌ڵ گۆی زه‌وی بگونجێن و ڕێكخراوه نهێنییه‌كانیش ملیارێك مرۆڤ به باش ده‌زانن كه له‌سه‌ر زه‌وی بژین.
له شوێنێكی تردا نووسراوه، هیچ جۆرێكی شێرپه‌نجه له جیهان بوونی نییه، ڕێ بده‌ن سروشت كاری خۆی بكات، ئه‌وان ده‌یانه‌وێ 500 ملیۆن مرۆڤ بژی و له‌گه‌ڵ سروشت بگونجێت، ئه‌وه‌ی تریش بۆ منداڵ و وه‌چه‌ی نوێ دانراوه، به‌و مانایه بێ، پێویسته 12 كه‌س له كۆی 13 كه‌س له‌سه‌ر گۆی زه‌وی كه ئێسته ده‌ژین، پێویسته بكوژرێن.
پێشتر میخائیل گۆرباتچۆڤ دوا سه‌رۆكی سۆڤیه‌ت به ئاشكرا ڕای گه‌یاند، پێویسته جووتبوون نه‌بێته شتێكی شاراوه و به ئاشكرا باسی لێوه بكرێ و ئامرازه‌كانی ڕێگرتن له سكپڕی په‌ره‌یان پێ بدرێ و له‌باربردنی منداڵ كارێكی ئاسایی، دواتر ئه‌و باوه‌ڕانه له جیهان بڵاوبوونه‌وه و ئێسته‌یش بووه‌ته كارێكی ئاسایی و یاسایی.
له لووتكه‌ی گۆی زه‌وی كه له ساڵی 1993 و 1999 و 1992یش له ریۆدێ جانیرۆ ئه‌نجام درا، تیمی سه‌رۆكی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا بیل كلینتن دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ژماره‌ی دانیشتووانی گۆی زه‌وی له 500 ملیۆن كه‌س تێپه‌ڕ نه‌كات، ملیاردێر تید تیرنه‌ر له دیدارێكی له‌گه‌ڵ گۆڤاری ئودوبونی ئه‌مه‌ریكی دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه پێویسته ژماره‌ی دانیشتووان 250 تا 300 ملیۆن كه‌س بێت و زیاتر نه‌بێت، هاوكات دیڤ فورمان یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی Earth First دانی به‌وه‌دا نا كه هیچ چاره‌سه‌رێكی تر نییه جیا له كوشتنی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی مرۆڤه‌كان له‌سه‌ر زه‌وی كه‌م ببێته‌وه، چونكه زۆربوونی مرۆڤ هاوشێوه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی تر یه‌كێكه له نه‌خۆشییه كوشنده‌كان. هاوكات پۆل واتسۆن دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته ژماره‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی به ڕێژه زۆره‌كه‌ی له ملیارێك تێپه‌ڕ نه‌كات، چونكه به‌مشێوه‌یه‌ی ئێسته بێ، ئێمه زه‌وی ده‌كوژین.
ئه‌و گرووپه بژاره‌یه‌ی كه بڕیاری جیهانیان به ده‌سته‌وه‌یه و یاری به گه‌ل و وڵاتان ده‌كه‌ن، هه‌میشه ئه‌و بیره توندڕۆ و وێرانكهرهیان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه پێویسته زه‌وی بپارێزرێت، چونكه دوژمنی ڕاسته‌قینه‌ی گۆی زه‌وی، مرۆڤه نه‌ك هیچ شتێكی تر.
له‌لایه‌كی تره‌وه، جاك كۆستۆ زانای زه‌ریاكان كه له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ڕێزێكی زۆری لێ ده‌گیرێت، دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وه جێی نیگه‌رانییه كه ده‌یلێم، به‌ڵام مرۆڤ بوونه‌ته به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر زه‌وی و پێویسته 350 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر زه‌وی بهێلرێت، هاوكات پۆل ئیرلیك پسپۆری زانكۆی ستانفۆرد و نووسه‌ری په‌رتووكی "بۆمبی دانیشتووان" له كتێبه‌كه‌ی ئاماژه‌ی داوه، كه شێرپه‌نجه‌ی ڕاسته‌قینه ئه‌وه‌یه زۆرتر منداڵ بخه‌نه‌وه، پێویسته ئه‌مه بوه‌ستێنرێ و كار بۆ ڕزگاری زه‌وی بكرێت.
هاوكات هینری كیسنجه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا پێشتر دووپاتی كرده‌وه، كه پێویسته نیوه‌ی مرۆڤایه‌تی له‌ناوببرێ و ته‌نیا 50%ی بمێنێته‌وه، به‌هۆی ئه‌و پیلانانه‌وه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جه‌نگ و كۆمهلكوژییهكان كۆتاییان نایه‌ت و به‌رده‌وام ئاگری شه‌ڕ له ناوچه جیا جیاكان خۆش ده‌بێ، هاوكات به پلانێكی تۆكمه و به‌رنامه بۆ دانراو منداڵ خستنه‌وه له‌به‌رچاوی مرۆڤ كراوه‌ته شتێكی زۆر نه‌رێنی، بۆیه ئێسته كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوا بوونه‌ته كۆمه‌ڵگای ته‌واو په‌ككه‌وته و منداڵ و وه‌چه‌ی زۆر كه‌م ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌كه‌وه كێشه‌یه، چونكه به‌هۆی ململانێی وڵاتان پێویستیان به سوپا و ده‌ستی كار ده‌بێ، له‌به‌ر ئه‌وه ڕێكخراوه نهێنییه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی جیهان ده‌یانه‌وێ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنه پشت به رۆبۆت ببه‌ستن و ڕێ له كه‌موكورتییه‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی مرۆڤ بگرن، پیلانه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، بۆیه هه‌نگاو به هه‌نگاو شه‌ڕ زیاتر ده‌بێ و ته‌كنه‌لۆجیایش زیاتر به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌برێ بۆ ئه‌وه‌ی شوێنی مرۆڤ پڕ بكاته‌وه.