هونه‌رمه‌ند كاروان مه‌حموود وێڕای ژه‌نینی چه‌ند ئامێرێكی موزیكیی، له بواری گۆرانیگوتنیشدا ناوێكی دیاره، چونكه ئامێری "نه‌ی" ده‌ژه‌نێت به "كاروان نه‌ی" ناسراوه و له ساڵی 1995ه‌وه خه‌ریكی كاری هونه‌رییه. ئه‌و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا پێی وایه چانسی نییه بۆیه تا ئێسته به‌دڵی خۆی هونه‌ره‌كه‌ی نه‌گه‌یشتووه‌ته گوێی خه‌ڵك.
بۆ بژێوی ته‌نیا پشت به هونه‌ر ده‌به‌ستی یان كاری تر ده‌كه‌یت؟
ته‌نیا كاری هونه‌ری ده‌كه‌م، هاوكات فه‌رمانبه‌ریشم له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موزیك له سلێمانی.
هیچ لایه‌نێك هاوكاریت ده‌كات بۆ كاره هونه‌رییه‌كانت؟
هیچ لایه‌نێك هاوكارم نییه بۆ ئه‌وه‌ی گۆرانییه‌كانم تۆمار بكه‌م، ته‌نیا له‌سه‌ر گیرفانی خۆم خه‌رجم بۆی كردووه.
بۆچی زیاتر پشت به گۆرانییه كۆنه‌كان ده‌به‌ستی؟
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانییه كۆنه‌كان هه‌موو ره‌سه‌نی كوردین، چونكه ئه‌و گۆرانییانه له رووی موزیك و تێكست و كه‌سی شاره‌زا و به‌توانا كاریان بۆ كردوون، منیش پێم خۆشه دوور نه‌كه‌ومه‌وه له‌و جۆره گۆرانییانه كه سه‌رچاوه‌ی موزیك و گۆرانی كوردین.
پێویسته گۆرانیبێژ شاره‌زابێت له موزیك؟
زۆر گرنگه گۆرانیبێژ شاره‌زا بێت له موزیك، له‌وه‌یش زیاتر ده‌بێ خۆی رۆشنبیر بكات و موزیك یاریده‌ده‌رێكی زۆرباشی گۆرانیبێژه له‌رووی هونه‌رییه‌وه.
شاره‌زاییت له چه‌ند ئامێری موزیك هه‌یه؟
شاره‌زاییم له چه‌ندان ئامێری موزیك هه‌یه وه‌ك نه‌ی، ده‌ف، سێ‌تار و ساز.
ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ند دره‌نگتر پیر ده‌بێت له كه‌سێكی ئاسایی، ئه‌ی ئه‌م سه‌ره سپییه‌ی تۆ چییه؟
سه‌ری سپی من ئه‌وه نییه خه‌مم هه‌بێت، هه‌ر خۆی به سروشتی سپی بووه، زۆر له كه‌سه نزیكه‌كانم به دڵیان بووه بۆیه ده‌ستكاریم نه‌كردووه.
پڕۆژه‌ی تازه‌ت چییه؟
چه‌ند كارێكی تازه‌م له به‌رده‌سته، دوو كارم ته‌واو بوون كه ئاوازی مامۆستا بورهان موفتی زاده‌ن و تێكستی ره‌ئووف موفتی زاده‌ن. له‌و كارانه یه‌حیا به‌رزنجی زۆر هاوكارم بووه.
ده‌ڵێن له پشت هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی هه‌یه، ئه‌ی تۆ؟
یه‌ك جار خۆشه‌ویستیم كردووه و ئه‌ویش پێی گه‌یشتم و ئێسته خێزانمه، خاوه‌نی سێ منداڵم، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی عاشق بم هه‌ر خه‌ریكی كاری هونه‌ری بووم، بۆیه عه‌شق منی نه‌كردووه‌ته گۆرانیبێژ.
تاچه‌ند پشت به شه‌وه ئاهه‌نگه‌كان ده‌به‌ستیت؟
زۆر پشت به شه‌وه ئاهه‌نگه‌كان ده‌به‌ستم، به‌ده‌ر له‌وه‌ی سوودی مادی باشی لێ ده‌كه‌م، له‌رووی گۆرانیگوتن و ته‌كنیك زۆر سوودی لێ وه‌رده‌گرم.
هونه‌ری راسته‌قینه لای تۆ چییه؟
ده‌بێت ئه‌و كاره‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ته‌واو موڵكی كوردی پێوه بێت، موزیكی كوردی و ئاوازی خۆمان بێت، بزانین ئه‌و كاره بۆچی ده‌كه‌ین و مه‌به‌ست لێی چییه .
له هونه‌ردا تا چه‌ند كه‌سێكی به‌چانسی؟
له هونه‌ردا بێ چانسم، چانسێكی وام نه‌بووه كه گوتبێتم هه‌ست ده‌كه‌م هونه‌ره‌كه‌م گه‌یشتووه‌ته جێی خۆی، ئه‌وه‌ی ده‌یكه‌م هه‌ست ده‌كه‌م به‌دڵی خۆم نه‌گه‌یشتووه‌ته گوێگر و هه‌وادارانم.
به‌هۆی هونه‌ره‌وه چیت به‌ده‌ست هێناوه و چیت له ده‌ست داوه؟
به‌هۆی هونه‌ره‌وه خۆشه‌ویستییه‌كی زۆری ئه‌م خه‌ڵكه‌م به ده‌ست هێناوه، به‌ڵام ئازادییه‌كیشم لێ وه‌رگیراوه‌ته‌وه كه نه‌توانم به ئازادی وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی بژیم و هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌م.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق