سیاسەتی بە عەرەبکردنی ناوچە کوردستانییەکان تا
دێت زیاتر تەشەنە دەکات و شەوی رابردوو لە گوندی پەلکانە چەند کەسێکی نەناسراو
هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و ئاگری تێبەردەدەن.
ئەمڕۆ شەموو 18ی
ئایار، سەرچاوەیەک لە گوندی پەلکانە کە ناوی لای "وشە" پاریزراوە، رای گەیاند،
درەنگانی شەوی رابردوو چەند ماتۆڕسوارێک هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد لە
گوندی پەلکانەی شارۆکەی دووبز و ئاگر لە ماڵەکەی بەردەدەن.
زیاتر روونی دەکاتەوە، له گوندی په لکانەی سەر به شارۆکەی دووبز چەند کەسێکی نەناسراو
به ماتۆڕسکیلەوه هاتونته گوندەکه و خانووی هاوولاتییەکی کوردیان به ناوی "شەموو"
سووتاندووه.
سەرچاوەکە دووپات لەوە دەکاتەوە، ئەو هاووڵاتییە
کوردە لەدوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە ئاوارەی
شاری هەولێر بووە و شەوی رابردوو ئەو کەسە نەناسراوانە هەڵیان کوتاوەتە سەر
ماڵەکەی لە پەلکانە و ئاگریانداوە.
گوندی پەلکانە دەکەوێتە سنووری شارۆکەی دووبز و بەر لە رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر 150 ماڵی کوردی لی
بوو، بەڵام لەدوای رووداووەکە و داگیرکردنی ناوچە کوردستانییەکان ئێستە کەمتر
لە خێزانی تێدا ماوە و هەفتەی رابردوو بە
هاوکاری گروپە چەکدارەکانی حێراق چەندان خیزانی عەرەب هاوردەی ئەو گوندە کران و
ویستیان هاوشێوەی رژێمی بەعس هاووڵاتییانی کورد لە گوندەکە دەر بکەن و ئەو خێزانە
عەرەبانە لە جێگەیان دابنێن، بەڵام دوای بەرگری خێزانە کوردەکان و بەدەنگهاتنی
حکوومەت و پەرلەمان، چەکدارە عەرەبەکان لە بریارەکەیان پاشگەز بوونەوە.