مه‌لا ئیسماعیل سووسه‌یی كه ئێسته فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه، مووچه له‌و وه‌زاره‌ته وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام به‌هۆی هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌ر وتاره‌كانی، له وتارخوێنی دوور خراوه‌ته‌وه و راگیراوه، له ماوه‌ی رابردوودا به بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وته‌یه‌ك كه تێیاندا هێرشی كردبووه سه‌ر كاكه‌یییه‌كانی كوردستان، ناڕه‌زایی زۆری له دژ دروست بوو و له دادگا سكاڵای له‌سه‌ر هاته تۆماركردن.
له چه‌ند رۆژی رابردوو، له لاپه‌ڕه‌یه‌كی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك كه تایبه‌ته به بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاره‌كانی ئه‌و مه‌لا له‌سه‌ر كار دوور خراوه، به‌ڵام لێی نووسراوه كه ئه‌وه لاپه‌ڕه‌ی فه‌رمیی نییه و مه‌لا ئیسماعیل لێی به‌رپرس نییه، هه‌واڵێك بڵاو كرایه‌وه كه تێیدا ئاماژه به‌وه كراوه، ئه‌و سكاڵایه‌ی له‌سه‌ر مه‌لا ئیسماعیل تۆمار كرابوو، دادگا له به‌رژه‌وه‌ندیی مه‌لا ئیسماعیل یه‌كلای كردووه‌ته‌وه و له‌سه‌ر وته‌كانی كه تێیدا هێرشی كردبووه سه‌ر كاكه‌یییه‌كان، هیچ سزایه‌ك نه‌دراوه.
ئه‌یاد كاكه‌یی پارێزه‌ر كه وه‌ك نوێنه‌رێكی كاكه‌یییه‌كانی كوردستان سكاڵاكه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌لایه تۆمار كردبوو، به"وشه"ی راگه‌یاند، "هۆی تۆماركردنی سكاڵاكه‌مان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌و قسانه‌ی مه‌لا ئیسماعیل كردبوونی، خزمه‌ت به به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاینه جیاجیاكانی كوردستان ناكات و هاوكات به‌گوێره‌ی یاساكانی كوردستان و عێراق نایاسایین، بۆیه سكاڵامان له‌سه‌ر تۆمار كرد".
كاكه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه دا، "كه‌یسه‌كه هێشتا به ته‌واوی یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه، چونكه ته‌نیا دادگای كه‌تن بڕیاری خۆی داوه، به‌ڵام ئێسته كه‌یسه‌كه‌مان بۆ دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه گواستووه‌ته‌وه".
یوونس راوی كه پێشتر پارێزه‌ری كه‌یسه‌كه بوو، ده‌ستی له سكاڵاكه كێشاوه‌ته‌وه و ئێسته سكاڵاكار ئه‌یاد كاكه‌یی خۆی سكاڵاكه‌ی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ. له‌وباره‌یه‌شه‌وه كاكه‌یی ئاشكرای كرد، به‌هۆی بوونی به پارێزه‌ری ئه‌و كه‌یسه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هێرشی زۆر كراوه‌ته سه‌ر یوونس راوی، بۆیه داوایان لێ كردووه ده‌ست له سكاڵاكه بكێشێته‌وه، "چونكه گیانی ئه‌و بۆ ئێمه گرنگتره له سكاڵاكه".
كاكه‌یی نایشارێته‌وه كه ئه‌وان داوایان له مه‌لا ئیسماعیل كردووه، داوای لێبوردن بكات و له قسه‌كانی پاشگه‌ز ببێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌وان ده‌ست له سكاڵاكه‌یان هه‌ڵده‌گرن، به‌ڵام مه‌لا ئیسماعیل "پێداگره له‌سه‌ر قسه‌كانی پێشووی".
ئه‌یاد كاكه‌یی داوا له حكوومه‌تی كوردستان ده‌كات، بێته سه‌ر خه‌ت و هه‌ڵوێستی له‌باره‌ی ئه‌و مه‌لایه‌وه هه‌بێت، چونكه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێكهاته‌یه‌كی گرنگی كوردستان كه كاكه‌یییه‌كانن.
له‌لایه‌كی تره‌وه، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری پێوه‌ندییه‌كان و پێكه‌وه‌ژیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به"وشه"ی راگه‌یاند، مه‌لا ئیسماعیل سووسه‌یی، ماوه‌یه‌كی زۆره له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه به‌هۆی هه‌بوونی تێبینی له‌سه‌ر وتاره‌كانی، له وتارخوێنی دوور خراوه‌ته‌وه، "به‌ڵام بۆچوونمان وایه كه ده‌بوو دادگا له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رژدتر قسه‌ی بكردایه، چونكه ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و مه‌لایه له‌باره‌ی كاكه‌یییه‌كان كردوویه‌تی، هه‌ست ده‌كه‌ین ته‌شهیر و ناوزڕاندنن، به‌ڵام ئێمه رێز له بڕیاری دادگا ده‌گرین".
نه‌قشبه‌ندی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، "ئه‌و مه‌لایه هێشتا هه‌ر فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه و مووچه وه‌رده‌گرێت، چونكه ئه‌و وه‌ك فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت فه‌سڵ نه‌كراوه، به‌ڵكو ته‌نیا له وتارخوێنی دوور خراوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نا هاوشێوه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری تری مامۆستای ئاینی كه له وتارخوێندنه‌وه دوور خراونه‌ته‌وه، هێشتا هه‌ر مووچه وه‌رده‌گرێت و به فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌ت هه‌ژمار ده‌كرێت".
هێرشه‌كانی مه‌لا ئیسماعیل ته‌نیا هه‌ر كاكه‌یییه‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكو له وتاره‌كانی كه به ڤیدیۆ له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو ده‌كرێنه‌وه، هێرشی توند ده‌كاته سه‌ر پێكهاته ئاینییه‌كانی تری كوردستان، بۆ نموونه له یه‌كێك له وتاره‌كانیدا هێرش ده‌كاته سه‌ر مه‌سیحییه‌كان و له‌بری ناوهێنانیان به مه‌سیحی، چه‌ند جارێك به "دیان" و "كافر" ناویان دێنێت، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ردوو ده‌ربڕینه‌كه به هاوواتای یه‌كتر به‌كار دێنێت.
مه‌لا ئیسماعیل سووسه‌یی، ته‌نیا به‌وه نه‌وه‌ستاوه كه له رێگه‌ی وتاره‌كانی هێرش بكاته سه‌ر خه‌ڵك، بگره هێرشه‌كانی چوونه‌ته قاڵبی هێرشی جه‌سته‌یی و ئه‌شكه‌نجه‌دانی خه‌ڵكیش، بۆ نموونه له یه‌كێك له وتاره‌كانیدا خۆی ددان به‌وه‌دا ده‌نێت كه چه‌ند ساڵێك پێش ئێسته، له پارێزگای دهۆك، خۆی و چه‌ند هاوڕێیه‌كی تری چوونه‌ته ناو رێوڕه‌سمێكی مه‌سیحییه‌كان و به كێشانی هوتاف پشێوییان ناوه‌ته‌وه و رێوڕه‌سمه‌كه‌یان تێك داوه، دواتر خۆی و هاوڕێكانی هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كه‌سێك و به "شه‌ق" و "پێله‌قه" لێیان داوه و هه‌ر له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا ئه‌شكه‌نجه‌یان داوه. مه‌لا ئیسماعیل خۆی ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێ لێیان داوه به "به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ئه‌وكاتی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری دهۆك" ناو دێنێت.