بۆ راوێژكردن له سه‌ر دۆسیه‌ى ئێران دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا په‌ناى بۆ جاك كین بردووه كه یه‌كێكه له سه‌ربازه خانه‌نشینكراوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و جێى متمانه‌ى تره‌مپه.
رۆژنامه‌ى تایمزى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، دۆناڵد تره‌مپ له كۆشكى سپى بانگهێشتى جاك كینى كردووه كه پێشتر سوپاسالارى ئه‌مه‌ریكا بووه.
به‌شێك له راپۆرته‌كه‌ى تایمز ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕى
ئارتى رووسى بڵاو كراوه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كین یه‌كێكه له هاوڕێكانى تره‌مپ و زۆر جێى متمانه‌ى ئه‌وه، ئێسته ته‌مه‌نى 76 ساڵه و كاریگه‌رى له ناوه‌ندى بڕیارى ئه‌مه‌ریكا هه‌یه.
ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه مه‌به‌ستى تره‌مپ له بانگكردنى كین ئه‌وه بووه له‌سه‌ر دۆسیه‌ى ئێران راوێژى پێ بكات.
له ساڵى 2016 كین یه‌كێك بووه له‌و كه‌سانه‌ى تره‌مپ بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى پێشنیارى كرد، كه‌چى ئه‌م پیاوه ره‌تى كرده‌وه پۆسته‌كه قبووڵ بكات.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر میدیاكانى ئه‌مه‌ریكا بڵاویان كرده‌وه، دۆناڵد تره‌مپ له راوێژكاره‌كانى خۆى نیگه‌رانه و چونكه پێی وایه ئه‌وان بۆ هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران هانى ده‌ده‌ن.