به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئایار، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له دوای نیوه‌ڕۆوه بۆ نیمچه هه‌ور ده‌گۆڕێت. له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت. له سلێمانی ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و هه‌ندێ كات بۆ ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌گۆڕێت.
پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و له نێوان 20 تا 38 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی دووشه‌م 20ی ئایار، له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت، له كه‌ركووك و سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما نزمتر ده‌بنه‌وه له ئه‌مڕۆ و له نێوان 19 تا 36 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.