باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له وڵاتی مه‌غریب، قورئان و كتێبه ئاینییه‌كانیان له ته‌نیشت شوێنی فڕێدانی پاشماوه‌كان فڕێ داوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی توڕه‌یی موسڵمانان.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، هه‌رایه‌كی زۆر دروست بوو له ئه‌نجامی ئه‌و وێنانه‌ی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له وڵاتی مه‌غریب بڵاو بوونه‌ته‌وه كه‌بریتییه له قورئان و كتێبی ئاینی و له‌سه‌ر شه‌قام له ته‌نیش شوێنی زبڵ دانراون، بۆیه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی ناچار كرد ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بده‌ن كه به‌هۆی بارانبارینه‌وه كتێبه‌كان گواستراونه‌ته‌وه تا شوێنه‌كه وشك ببێته‌وه و بیانبه‌نه‌وه شوێنی خۆی.
وه‌ك له هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه، كتێبه‌كان هه‌ندێكیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوی شێواوه، بڕیاریان داوه بسوتێندرێن، به‌ڵام كارمه‌ندی باڵیۆزخانه "ته‌مبه‌ڵی" كردووه و له ته‌نیشت زبڵخانه دایناوه و وێنه‌ی گیراوه، پێش ئه‌وه‌ی بگوازرێنه‌وه یان شێواوه‌كان بسووتێندرێن.
وشه/ huffpostarabi، كوردۆ شابان