سوڵتان سەلیم و ئەردۆغان کارێکی هاوشیوەیان کردووە

هێزە چەکدارەکانی سوریای ئۆپۆزسیۆن پاڵپشتی کراوە بە تانک و فڕۆکەی تورکیا، ناوچەیەکی نوێیان گرت کە گووندی گەیلانیە، دوو کیلۆمەتر و نیو لە شارۆکەی دابق دوورە، لەلایەکی ترەوە لەگەڵ داعش لە شەڕ و پێکداداندان.

یەکەکانی ئۆپۆزسیۆن لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی کراون لە سێ میحوەری باشووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵات و باکوری دابقەوە، هێرشیان کردووە، هێرشەکانیش بەردەوامی هەیە لەسەر میحوەری سوران و گووندەکانی، بۆ ئەوەی میحوەرێکی نوێ بۆ هێرش کردن دروست بکەن، داعش ناچار بکەن لە ناوچەکە بکشێتەوە.

سەرۆکی تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەمڕۆ شەموو، رایگەیاندووە، هێزەکانی سووریای ئازاد پاڵپشت بە هێزە تایبەتەکانی تورکیا ئەمڕۆ دەستیان بە پێشڕەوی کردووە بەرەو ناوچەی دابق نزیک لە شارۆکەی ئەراعی (جۆبان بای).

ئاماژەی کردووە بە ئامانجەکانیان و دەڵێت، ئامانجەکەمان لە پشت ئەو هێرشەوە جووڵاندنی ئازادکردنی ناوچەکەیە لە دەستی چەکدارەکانی داعش، دروست کردنی ناوچەی ئارام لە ناوچەکە بە قووڵای پێنج کیلۆمەتر.

ئەو لێدوانەی ئەردۆغان لەبەردەم کۆبوونەوەیەکی فراوانی جەماوەریدا بوو لە کاتی هاوبەشی کردندا لە کردنەوەی چەند پرۆژەی زیندوو و گەشەپیدان.

شارۆکەی دابق، لای داعش پیرۆزی ئاینی هەیە و وەک سیمبول وایە لایان، چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆنی داعش لە ژێر فەرماندەی پرۆسەی (قه‌ڵغانی فورات) ی تورکیدان لە گوندەکانی حەلەبی باکوری رۆژهەڵاتی سووریا، لە ماوەی پێشوودا توانیان چەند ناوچەی تر لە ژێر دەستی داعش رزگار بکەنەوە لە نزیک سنوورەکانی دابق.

بەپێی دەزگە هەواڵیەکانی ئۆپۆزسیۆن، داعش زیاتر لە 1200 چەکداری ناردووە بۆ شارۆکەکە، لە بەرەکانی شەڕی حمس و ناوچەکانی هێڵی پێشەوە لەگەڵ چەکدارەکانی بەشار ئەسەد کشاندوویەتییەوە، لە ناو ئەو چەکدارانەشدا داعش 1000 کەسی لە دەرەوەی سووریاوە ئامادەکردووە.

دابق پیرۆزی خۆی لە شەڕێکی مێژووی هێناوە ئەویش شەڕی (مەرج دابق) عوسمانیەکان تێیدا سەرکەوتوون بە مامالیکەکاندا لە باکوری حەلەب، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی سووریا داگیر بکەن و بیخه‌نه‌ سەر دەوڵەتی عوسمانی.

لە مانگی ئۆگەستی ساڵی 1516ەدا، ئەو شەڕە روویداوە، بە سەرکردایەتی سوڵتان سەلیمی یەکەم، سەرکردەی مەمالیکەکان قانسوە گوری، ماملیک بەهۆی خیانەت کردنەوە دۆڕان.

ئەوە بۆ دووەم جارە دوای 500 ساڵ و دوومانگ ئەو شارە لەلایەن تورکیاوە گەمارۆ دراوە بۆ ئەوەی داگیری بکەنەوە.

پێشتر لەلایەن میدیاکانی رۆژئاواوە ئەردۆغان وەک سوڵتانی عوسمانیەکان پیشاندراوە، بەڵام کردارەکانی نزیکە لەوەی بیسەلمێنن دوای عوسمانیەکان یەکەم سەرۆک تورکی بەهێز لە ناوچەکەدا دەرکەوتۆتەوە.



وشە/ ئار تی، ئەنادۆڵۆ، رێبین محەمەد



وشە - ڕێبین محه‌مه‌د


PM:07:17:15/10/2016




ئه‌م بابه‌ته 667 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



زۆرترین خوێنراو‌
بابەتی پێوه‌ندار ‌