جێڵی مهنیكۆری تایبه‌ت به نینۆك كه ماوه‌یه‌ك ژنان و كچان خوویان داوه‌تێ و به‌رده‌وام به نه‌خشی نوێوه بۆ نیكۆكانیانی داده‌نێن، چه‌ندان مه‌ترسی بۆ پێستیان هه‌یه كه ترسناكترینیان شێرپه‌نجه‌یه.
ماڵپه‌ڕی
فۆشیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پسپۆڕان پێوه‌ندییه‌كی به‌هێزیان له نێوان جێڵی مه‌نیكۆر و شێرپه‌نجه‌ی پێستدا دۆزیوه‌ته‌وه. كریس ئادیجۆن پزیشكی ئه‌مه‌ریكی تایبه‌ت به نه‌خۆشییه‌كانی پێست ده‌ڵێ: مه‌ترسییه‌كانی جێڵی مه‌نیكۆر به‌هۆی ئه‌و تیشكه‌وه‌یه كه له كاتی كهپسكردنی جێڵه‌كه له نینۆك ده‌درێ.
تیشكی UVB پێوه‌سته به تیشكی خۆره‌وه، به‌ڵام تیشكی UVA كه به سه‌رووی بنه‌وشه‌یی ناسراوه مه‌ترسیداره و ده‌بێته هۆی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی پێست، چرچبوون و قڵیشانی پێست، له ئامێرهكهشدا ئه‌م تیشكه‌یان به‌كار دێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌و تیشكه مه‌ترسییه‌كی زۆری هه‌یه، به‌ڵام له به‌شێكی زۆری سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاریدا به بێئاگایی به‌كار ده‌هێنرێت و ماوه‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر نینۆك و پێسته‌كه ده‌درێت.
له سه‌نته‌ره‌كانی جوانكاری پێویسته پشكنین بۆ ئه‌و كه‌سانه بكرێت كه ده‌یانه‌وێ جێڵی مه‌نیكۆر بۆ نینۆكیان دانێن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و ژنه نه‌خۆشیی پێستی هه‌بێ، مه‌ترسیی تووشبوون به شێرپه‌نجه تێیدا زیاتر ده‌بێ.