ئه‌مڕۆ 8ـی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ر، ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی كیم جۆنگ ئۆن سه‌رۆكی كۆریای باكووره، به‌و بۆنه‌یه‌وه چه‌ند ده‌نگۆیه‌كی سه‌یر له‌سه‌ر خۆی و كیم جۆنگ ئیلی باوكییه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه.
1 - به پێی تازه‌ترین پڕۆگرامی خوێندن، كه له قوتابخانه‌كانی كۆریای باكوور ده‌خوێندرێت، كیم جۆنگ ئۆن له ته‌مه‌نی سێ ساڵان ئۆتۆمبێلی لێ خوڕیوه، هه‌روه‌ها ئاوازدانه‌ر و مۆسیقارێكی بێوێنه‌یه.
2 – له كتێبی (چالاكییه شۆڕشگێڕییه‌كانی كیم جۆنگ ئۆن)ـه‌وه هاتووه، كه سه‌رۆكی كۆریا، له ته‌مه‌نی 9 ساڵان پێشبڕكیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (ئه‌لیخۆت)ـدا كردووه و به‌سه‌ریدا سه‌ركه‌وتووه.
3- به پێی ژیاننامه‌ی كیم جۆنگ ئیل، ئه‌و له (كوخ)ـێكی سه‌ربازی نهێنی له‌سه‌ر چیای بایكدۆ له 1942 له دایك بووه و یه‌كێك له باڵنده‌كان پێشبینی له‌دایكبوونی كردووه.
4- له به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كاندا هاتووه، كه كیم جۆنگ ئیل، له ته‌مه‌نی سێ هه‌فته‌ییه‌وه ده‌ستی به ڕۆییشتن كردووه و له هه‌شت هه‌فته‌ییه‌وه، به ڕه‌وانی قسه‌ی كردووه.
5- بڕوا وایه، كه كیم جۆنگ ئیل، خاوه‌نی نزیكه‌ی 20 هه‌زارسیدی ڤیدیۆیی دیجیتاڵییه، هه‌روه‌ها زۆری حه‌ز به فیلمه‌كانی ئیلیزابێس تایلۆر هه‌بووه.
6- كیم جۆنگ ئیل، هه‌ردوو هاوسه‌ر شین سانگی به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری و خانمه ئه‌كته‌ر چوی یۆنـی له كۆتاییه‌كانی حه‌فتاكاندا ڕفاندووه و ناچاری كردوون كه فیلمی (پۆڵگاساری) دابنێن.
7- به پێی به‌ڵگه‌نامه‌كان، ئه‌و كاته‌ی كه له زانكۆی كیم ئیل سۆنگ بووه، كیم جۆنگ ئیل، 1500 كتێبی له 3 ساڵدا داناوه، ئه‌وه‌یش له ژیاننامه‌كه‌یدا هاتووه.
8- به پێی راپۆرته دووپاتنه‌كراوه‌كان، زۆربه‌ی كۆرییه‌كان پێیان وایه، كه كیم جۆنگ ئیل، توانای جادوویی هه‌یه، كه یارمه‌تی ده‌دات كه‌شوهه‌وا بگۆڕێت.