به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا و نزمه پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای ناوه‌ڕاست ده‌بێ. له هه‌ولێر و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ كات له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، له سلێمانی و كه‌ركووكیش ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزه‌ترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی دووشه‌م هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ له هه‌ندێ كات ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 15 پله و نزمترین پله‌ش سێ پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.