دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهان و به‌هۆی هێرشی زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌تی ئه‌وسا بۆ سه‌ر ئه‌ڵمانیای سه‌رده‌می نازی، ئیتر ئه‌ڵمانیا هاوشێوه‌ی سووریای ئێسته به ته‌واوی شاره‌كانی وێران بوون و باڵه‌خانه‌كان بوون به خۆڵ و خاشاك و هیچیان به پێوه نه‌مان، بۆ دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه، ژنانی ئه‌ڵمانیا گه‌وره‌ترین ڕۆڵیان له مێژووی وڵاته‌كه گێڕا و ده‌ستیان به پاككردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كرد، گرووپی ژنانی ڕزگاركه‌ری ئه‌ڵمانیا له پاشماوه‌ی جه‌نگ دامه‌زرا و له هه‌موو لایه‌كی ئه‌ڵمانیاوه ده‌ستیان به كۆشش و خه‌بات كرد بۆ پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كان و دووباره بنیاتنانه‌وه.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان به‌هۆی بۆردمانی قورسی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئه‌ڵمانیا، هیچ شار و شارۆكه و شاره‌دێ و گوندێك نه‌مابووه‌وه له ئه‌ڵمانیا كه زیانی به‌ر نه‌كه‌وێ، 400 ملیۆن مه‌تری چوارگۆشه پاشماوه‌ی جه‌نگ له سه‌رتاسه‌ری وڵات بوونی هه‌بوو و به ملیۆنان خانوو و باڵه‌خانه و قوتابخانه و كڵێسا و كارگه به‌سه‌ر یه‌كتر دا ڕووخابوون، ئه‌مه‌یش له كاتێكدا بوو، سوپای نازییه‌كان گورزی كوشنده‌یان به‌ركه‌وتبوو و ڕێژه‌ی پیاوان له ئه‌ڵمانیا زۆر كه‌م ببووه‌وه، بۆیه هیچ چاره‌سه‌رێك نه‌مابوو، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ ژنان ده‌ستیان دایه خه‌بات و له شوێنی پیاوان ده‌ستیان به لابردنی خۆڵ و خاشاكی ناوچه وێرانبووه‌كانی پاشماوه‌ی جه‌نگ كرد، تا دووباره وڵاته‌كه‌یان نۆژه‌ن بكه‌نه‌وه.
ئه‌و كاره‌ی ژنانی ئه‌ڵمانیا له‌و سه‌رده‌مه مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار زۆری هه‌بوو، چونكه له لایه‌كه‌وه كارێكی قورس و تاقه‌تپروكێن بوو، له‌لایه‌كی تره‌وه‌یش مه‌ترسی بوونی بۆمب و مووشه‌كی نه‌ته‌قیوه له ناوچه وێرانبووه‌كان یه‌كجار زۆر بوو، كه له ئه‌گه‌ری لابردنی پاشماوه‌ی بینا و خانووه ڕوخاوه‌كان مه‌ترسی ته‌قینه‌وه و كوشتنی سه‌رجه‌م خه‌ڵكه‌كه‌ی هه‌بوو.
ئه‌ركی ژنانی ڕزگاركه‌ری ئه‌ڵمانیا له پاشماوه‌ی جه‌نگ گه‌وره و قورس بوو، له ته‌ك ئه‌وه‌ی هه‌مووان ده‌ستیان دایه كاركردن، هاوكات له نێو پاشماوه‌كانی جه‌نگ ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی بۆ دووباره به‌كارهاتن ده‌بوون له پاشماوه‌كان جیا ده‌كرانه‌وه و دواتر له دروستكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه و خانووه‌كان سوودی لێ وه‌رده‌گیرایه‌وه.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ژنان كاریگه‌ری و ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ی له جیهان دروست كرد و ئه‌وكات جیهان تێگه‌یشت كه رۆحی گه‌لی ئه‌ڵمانیا زۆر گه‌وره و به‌هێزه و هیچ كات نایانه‌وێ وڵاته‌كه‌یان به وێرانی ببینن، له‌به‌ر ئه‌وه به‌م خێراییه ژن و په‌ككه‌وته كه‌وتنه لابردنی پاشماوه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دووباره ڕووی ئاوه‌دانی و پێشكه‌وتن به وڵاته‌كه‌یان ببه‌خشنه‌وه.
به گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كان له‌باره‌ی نهێنی هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له دوای جه‌نگی جیهانی دووه‌م، یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین هۆكاره‌كان ئه‌وه بوو، كه ژنان هاتنه ڕیزی پیاوان و گه‌وره‌ترین ڕۆلیان هه‌بوو، بۆیه ئه‌ڵمانیایه‌كی ته‌واو داڕووخاو له ماوه‌ی كه‌متر له سه‌ده‌یه‌ك دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگ بووه‌وه یه‌كێك له وڵاته پێشه‌نگه‌كانی دنیا و یه‌كێك له به‌هێزترین ئابوورییه‌كانی دنیا، ئه‌مه‌یش به سیحری هه‌ستانه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت.
مێژوونووس لیۆنی تێربر ده‌ڵێ گرووپی ژنانی ڕزگاركه‌ری
ئه‌ڵمانیا له پاشماوه‌كانی جه‌نگ به ئه‌ڵمانی "Trümmerfrauen" هاوشێوه‌ی ئه‌فسانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیایه كه به واقیعی هه‌موومان وێنه‌كانیان ده‌بینین و چیرۆكه‌كانیان ده‌بیستین، چونكه ئه‌وان بێ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌و كاره‌یان هیچ پاداشت و كرێ و پاره‌یه‌ك وه‌ربگرن، ته‌نیا بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌یان ده‌ستیان دایه پاچ و بێڵ و به گالیسكه به‌رد و دیواره ڕووخاوه‌كانیان له شاره‌كان برده ده‌ره‌وه و ده‌ستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان كرد.
ئه‌و مێژوونووسه باس له هاتنه ده‌نگی ژنان به‌رانبه‌ر به كێشه‌كانی نیشتمانه‌كه‌یان به‌ر له جه‌نگ و دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی ده‌كات و ده‌ڵێ، له 1945 كاتێك بانگه‌وازی هه‌ڵمه‌تی خۆبه‌خشان بۆ ڕیزی سوپای ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یه‌نرا له دویسبۆرگی ئه‌ڵمانیا 10 هه‌زار و 50 پیاو و ته‌نیا 50 ژن ناوی خۆیان تۆمار كرد، به‌ڵام له دوای ڕووخانی نازیزم، ته‌نیا له به‌رلین 60 هه‌زار ژن هاتنه ڕیزی گرووپه‌كه و به خۆڕایی شاره‌كه‌یان له پاشماوه‌ی جه‌نگ پاك كرده‌وه.
له سه‌رجه‌م شاره‌كان له ئه‌ڵمانیای ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا دواتریش ئه‌ڵمانیای فیدرال ژنان له خه‌بات به‌رده‌وام بوون و به‌شێك له‌وانه‌ی كه سه‌رمه‌شق و ڕێبه‌ری ئه‌و هه‌ڵمه‌ته گه‌وره و نیشتمانییه بوون، دواتر له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدرالی ئه‌ڵمانیاوه گه‌وره‌ترین میدالیای شه‌ره‌فی وڵاته‌كه‌یان پێ به‌خشرا و ناویان له مێژوو و سیسته‌می خوێندنی ئه‌ڵمانیا تۆمار كرا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه به زیندوویی بمێننه‌وه و نه‌وه‌كانی داهاتوویش له‌باره‌ی ژنانی ئه‌ڵمانیا بزانن كه چه‌ند نیشتمانپه‌روه‌رن و به خه‌می خاك و وڵاته‌كه‌یانه‌وه‌ن.