ئه‌و یانه‌یه له 1968 له‌لایه‌ن زانا و پیشه‌سازی ئیتاڵی "ئۆریلیۆ پیسی" و زانای سكۆتله‌ندی ئه‌لیكسه‌نده‌ر كینگ و دێڤد رۆكفلێری سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكی له رۆمای پایته‌ختی ئیتاڵیا دامه‌زرا، به‌و ئامانجه‌ی هه‌موو تواناكان یه‌ك بخه‌ن و بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی مرۆڤ له ڕووی ژینگه و خۆراك و بێ ئاوی و گرفته ترسناكه‌كانی تر، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته باسی لێوه ده‌كرێ به پێچه‌وانه‌وه‌یه و زۆرێك له گرفته گه‌وره‌كانی جیهان دروستكه‌ر و جوڵێنه‌ری له‌لایه‌ن یانه‌ی ڕۆماوهیه.
سه‌ره‌تا له ئه‌كادیمیای دی لینسی له ڕۆما دامه‌زرا وه‌ك ڕێكخراوی قازانج نه‌ویست بۆ توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه و خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ر له‌باره‌ی گرفته مه‌ترسیداره‌كان كه ڕووبه‌ڕووی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی ده‌بێته‌وه، سه‌رۆكی وڵاتان و بازرگان و سه‌رمایه‌داران و سیاسییه باڵاكان و به‌رپرسانی حكوومی و دیپلۆماتكار و پسپۆران و ئهكادیمیانی بواره جیا جیاكان به گشتی و ئابووری به تایبه‌تی تێیدا بوون به ئه‌ندام.
تا ساڵی 2008 باره‌گای سه‌ره‌كی ئه‌و ڕێكخراوه له ڕۆما بوو، به‌ڵام له یه‌كی تهمووز/یۆلیۆی 2008 باره‌گای سه‌ره‌كی بۆ ناوچه‌ی ونترسوری سویسڕا گوازرایه‌وه و ساڵانه كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له‌لایه‌ن ڕێبه‌رانی جیهان به سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ڕێكخراوه له سویسڕا ساز ده‌كرێ و راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو له‌باره‌ی گرفته گه‌وره و مه‌ترسیداره‌كان، زۆربه‌ی جاریش ئه‌و پێشبینیانه‌ی بۆ دۆخ و ته‌نگژه‌كان ده‌یخه‌نه‌ڕوو، به ته‌واوی و وردی ڕاست ده‌رده‌چێ، بۆیه ئه‌مه گومانی له‌سه‌ر ڕێكخراوه دروست كرد و به دروستكه‌ری ئه‌و ته‌نگژانه و جوڵێنه‌ری به‌وشێوازه‌ی كه خۆی ده‌یه‌وێت تۆمه‌تبار كرا.
یانه‌كه له 1972 ڕاپۆرتێكی دوور و درێژی له‌باره‌ی دۆخی ئه‌وسای جیهان بڵاوكرده‌وه و دووپاتی كرده‌وه، كه گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵگا و وڵاتان له جیهان به‌رده‌وامی نابێ و ته‌نگژه و گرفتی گه‌وره به رۆكی مرۆڤ ده‌گرنه‌وه، ته‌نیا ساڵێك دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاپۆرته گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی نه‌وت دروست بوو نرخی نه‌وت زۆر به‌رزبووه‌وه، دوای ئه‌وه وڵاتان و كۆمه‌ڵگاكان به ته‌واوی باوه‌ڕیان به ڕاپۆرته‌كه‌ی یانه‌ی ڕۆما هێنا، به‌وهۆیه‌وه بۆ 30 زمانی جیا جیای جیهان به په‌له وه‌رگێڕدرا و زیاتر له 30 ملیۆن دانه‌یش له‌و ڕاپۆرته فرۆشرا، بۆیه یه‌كێك له پڕفرۆش‌ترین ڕاپۆرت و په‌رتووكه‌كان داده‌نرێ له مێژووی مرۆڤایه‌تی.
ڕاپۆرته‌كه به ناوی "سنووری گه‌شه‌كردن" بوو و هه‌ریه‌ك له ئیدوارد بیستیل و میكیلو میسارۆ فیتش له زانكۆی كیس ویسترێن له نووسینی به‌شداربوون و جیهان بۆ سه‌ر 10 ناوچه‌ی جیا جیا دابه‌شكرا بوو و باس له‌وه كرا بوو، به ڕێژه‌ی 200 هه‌زار له 10% جیهان به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر 1000% بچێته پێشه‌وه و گه‌شه بكات.
راپۆرتی دووه‌می
ڕێكخراوه‌كه له 1974 له‌باره‌ی ڕه‌گه‌زی مرۆڤ بڵاوكرایه‌وه و ورده‌كاری زۆر سه‌یر و نامۆی تێدا بوو، له‌باره‌ی داتا و زانیاری له‌دایكبوون و مردن و جۆری مرۆڤ و كۆمه‌ڵگاكان، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی جیهانی شۆك كرد، چونكه كۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو داتایه له‌سه‌ر گۆی زه‌وی به‌و ماوه كه‌مه، كارێكی قورسه، ئه‌گه‌ر تۆڕێكی یه‌كجار گه‌وره‌ی جیهانی له پشت ئه‌و ڕێكخراوه‌وه نه‌بێ و داتاكان و زانیاریییه ورده‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگاكان ڕوو ده‌دات، به ڕۆما نه‌گه‌یه‌نێت.
له ساڵی 1991 ڕاپۆرتێكی تری ڕێكخراوه‌كه بڵاوكرایه‌وه، له‌باره‌ی كێشه‌كانی مرۆڤ، كه به وردی له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و مێژوویییه‌وه هه‌ڵسه‌نگانی بۆ كۆمه‌ڵگاكانی مرۆڤایه‌تی كردبوو، به پێویستیشی زانیبوو كه پێویسته هه‌میشه دوژمنێكی گه‌وره بۆ كۆمه‌ڵگاكان هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ترسیان له‌سه‌ر بێ و نه‌بنه سه‌رچاوه‌ی كێشه بۆ كۆمه‌ڵگاكانی تری ده‌وروبه‌ریان، جیا له‌وه‌یش پێویسته مرۆڤایه‌تی یه‌ك بخرێ و ڕای گشتی جیهانی به‌رانبه‌ر گرفته‌كان دروست بكرێت، ئه‌مه‌یش وایكردن گفتوگۆ و كێشمه كێشمی زۆر له‌باره‌ی پێناسی ڕێكخراوه‌كه و كاره‌كانی دروست ببێت. هه‌روه‌ها هاتنه دی سه‌رجه‌م پێشبینیه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه خۆی له خۆیدا جیهانی تووشی گومانێكی گه‌وره و نزیك له ڕاستی كردووه، كه ئه‌و ڕێكخراوه جیهان به‌ڕێوه ده‌به‌ت و وه‌ك فیلمێك سیناریۆی ڕووداوه‌كان داده‌ڕێژێ و خۆیشی هاتنی ئه‌كته‌ره‌كان ده‌دات و جوڵه‌یان پێ ده‌كات.
هۆكاری دروستبوونی ئه‌و باوه‌ڕه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له زووه‌وه ڕێكخراوی یانه‌ی ڕۆما پێشبینی دروستبوونی كێشه‌ی كه‌مئاوی و تێكچوونی ژینگه و كه‌شوهه‌وای گۆی زه‌وی و به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما و كه‌مبوونه‌وه‌ی وه‌چه‌خستنه‌وه و تێكچوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی كردووه.
گراهام تیرنه‌ر له ڕێكخراوی توێژنه‌وه‌ی ئوسترالی له 2008 كاری له‌سه‌ر ڕاپۆرت و ڕاگه‌یه‌نراوه‌كانی 30 ساڵی مێژووی ڕێكخراوی یانه‌ی
ڕۆما كرد و گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌موو ئه‌و سیناریۆیانه‌ی كه یانه‌ی ڕۆما خستوویه‌تییه ڕوو، 10 ساڵ به‌ر له ڕوودانی دواتر هاتوونه‌ته دی، ئه‌مه‌یشی به‌كارێكی نالۆژیكی زانی، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌و ڕێكخراوه وه‌ك یاریزانێكی شه‌تره‌نج نه‌بێ و خۆی پاشایه‌كی به‌هێز بێ و سه‌ربازه‌كان بجولێنێت.