دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی له ئێران كرد و دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی جه‌نگتان هه‌یه، ئه‌وا كۆتاییتان له داهاتوویه‌كی نزیكدا به ڕوونی ده‌بینن.
تره‌مپ له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر ئێران ده‌یه‌وێ و ئیراده‌ی به‌رپاكردنی جه‌نگی هه‌یه، ئه‌وا ده‌بێ له‌وه دڵنیا بێ كه داهاتووی نه‌مانه، هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئه‌مه‌ریكا پێویسته دواجار بێ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه، چونكه وه‌ڵامی وێرانكه‌رمان ده‌بێت.
ئه‌و تویته‌ری تره‌مپ دوای ئه‌وه هات، ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی به پشت به‌ستن به چه‌ندان سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵگرییه‌وه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه كۆشكی سپی بڕیاری ناردی هێزی گورز وه‌شێنه‌ر و هێرشبه‌ری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داوه و جموجۆڵه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه، ئه‌مه‌یش به دڵنیاییه‌وه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
سێ به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی به ڕۆژنامه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه، كه ئێران ده‌ستی به گواستنه‌وه‌ی مووشه‌ك به ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌نداو كردووه و مه‌ترسی هه‌یه، كه ئه‌و مووشه‌كانه بۆ هێرشكردنه سه‌ر كه‌شتیگه‌لی ئه‌مه‌ریكا به‌كاربهێنێت، بێگومان كارێكی له‌م شێوه‌یه بكات، ڕووبه‌ڕووی ئاگر و ئاسنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌بێته‌وه.