زانایانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانیان لاستیكێكی زیره‌ك دروست بكه‌ن، له‌وكاته‌ی له‌سه‌ر پێستی جه‌سته‌تات ده‌یبه‌ستن، ئیتر هه‌ست به سه‌رما ناكه‌ن و ڕێگر ده‌بێ له‌وه‌ی جه‌سته‌تان تووشی سه‌رمابوون ببێ و پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌تان به هاوسه‌نگی ده‌هێلێته‌وه.
پێگه‌ی "تێك ئێكسپلوره‌ر"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و لاستیكه له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا له شاری سان دیگۆ به‌رهه‌م هێنراوه، هۆكاری دروستكردنیشی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی مرۆڤه له نه‌خۆشی و زیانه‌كانی سه‌رمابوون، كه ساڵانه به ملیاران مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی زستانه ده‌كات.
ئه‌و
لاستیكه درێژییه‌كه‌ی ته‌نیا پێنج سانتیمه‌تره و هاوشێوه‌ی رێكخه‌ری پله‌ی گه‌رمی جه‌سته كار ده‌كات، ده‌توانرێ له ماڵه‌وه و له شوێنی كار و له‌كاتی ڕۆیشتن و هاتوچۆ و هه‌ر شوێنێك كه بیخوازن به‌كاری بهێنن.
ئه‌و تیمه ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی ئامێره‌كه‌یان دروست كردووه دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه لاستیكه‌كه به پاترییه‌كی به‌هێز پێوه‌ست كراوه و پرۆگرامه و هاردوێره‌كه‌ی ده‌توانرێ بنوشتێنرێته‌وه.
پرۆفیسۆر رینكون تشن سه‌رپه‌رشتاری پرۆژه‌كه دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌مجۆره ئامێره ده‌بێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی له پله‌ی گه‌رمای زۆر سارد و به‌هێزیش دا، مرۆڤ بتوانن به‌رده‌وام بن له جوڵه و كاره‌كانیان.