به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ده‌سته‌ی گشتی ڕیشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵی و ئاسایشی ئابووری و ئه‌لیكترۆنی له به‌حرێن، ئاشكراكردنی تۆڕێكی گه‌وره‌ی دروستكه‌ری پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كانی له به‌حرێن ڕاگه‌یاند، كه له‌لایه‌ن لایه‌نی ده‌ره‌كییه‌وه پاره‌دار ده‌كرێن، وه‌كو ئێران و قه‌ته‌ڕ و عێراق و وڵاتانی ئه‌وروپا، به‌شێك له‌وانه‌یش هه‌ر خه‌ڵكی به‌حرێنن و فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه و بۆ وڵاتانی تر ڕایانكردووه و له‌وێ به‌رده‌وام له دروستكردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه كه ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی تێك ده‌ده‌ن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی
به‌حرێن دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و ماڵپه‌ڕانه به لێشاو و به ڕێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌كرێنه‌وه و بابه‌تی نه‌شیاو بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه له‌گه‌ڵ داوونه‌ریتی كۆمه‌ڵگای به‌حرێن ناگونجێ، بۆیه ده‌ستمان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه و سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕه‌كانمان داخست، كه ده‌یانه‌ویست رووحی فیتنه و ئاژاوه‌گێڕی له دڵی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌مان بچێنن.
زیاتر گوتی، هه‌ردوو داواكراو یوسف محافزه و حسێن سه‌تری كه دوو هه‌ڵاتوون له یاسا و یه‌كێكیان له ئه‌ڵمانیا و ئه‌وه‌ی تر له ئوسترالیایه ده‌ستیان به دروستكردنی تۆڕێكی ئه‌لیكترۆنی كردووه، بۆ دروستكردنی ئه‌و ماڵپه‌ڕ و په‌ڕانه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی وڵات.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕانه له ڕێی ئای پی ئه‌درێسه‌وه ئاشكرا كراوه و له ئێران و قه‌ته‌ڕ و عێراق و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و ئوسترالیانه، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن و هۆشداری بده‌نه ئه‌و وڵاتانه.