یەكێتی ددان بە ڕێككەوتنەکەی کەرکووکدا دەنێت

:: AM:09:21:20/05/2019 ‌
دوای بڵاوبوونەوەی كۆمەڵێك بەڵگە لەسەر بەرپرسانی یەكێتی لە شاری كەركووك کە ڕێككەوتنی ژێر بەژێریان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شارە كردووە، مەڵبەندی دووی یەكێتی پشتڕاستی ئەو ڕێككەوتنە دەكاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 20ـی ئایار، لە ڕاگەیەندراوێكی مەڵبەندی دووی یەكێتی هاتووە، لەبارەی كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەی ڕۆژی 19/5/2019 ی ڕاكان سەعید جبوری پارێزگاری بەوەكالەتی كەركووك، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هیچ جۆرە هاوبەشییەكی لەگەڵ ڕاكان سەعید و حكوومەتی خۆجێییەتی پارێزگای كركووك نییە. 

لەبارەی  ڕێككەوتنی یەكێتی لەگەل ڕاكان سەعید ڕوون كراوەتەتەوە، ئەو ڕێككەوتنەی باس دەكرێت وەك پارێزگار بمینێتەوە تا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، ئەمە دوورە لە ڕاستی ئەم ڕێككەوتنە كراوە بۆ جێگری پارێزگار بۆ پێكهاتەی عەرەب بێت كەواتە دیارە پارێزگاری كەركووك مافی كام پێكهاتەیە.

بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك بڵاو بووەتەوە یەكێتی ڕێككەوتنی كۆتایی كردووە لەگەڵ ڕاكان سەعید بۆ ئەوەی لە پۆستی پارێزگای كەركووك بمێنێتەوە و بە پارێزگاری شەرعی شارەكەی دەزانێت.

دوای بڵاوبوونەوەی دەقی ئەو ڕێككەوتنە بەرپرسانی یەكێـتی لەو شارە چەندان لێدوانی جیاوازیان داوە بۆ بەرگریكردن لە شاردنەوەی دەقی ڕێككەوتنەكە.

دوای ڕووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، حەشدی شەعبی پارێزگارێكی داناوە و هەمیشە دژی كوردی ئەو شارە بڕیار دەدات.




وشە - رامیار جەواد