به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئایار، له هه‌ر چوار پارێزگای هه‌رێمی كوردستان ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و هه‌ندێ په‌ڵه هه‌ور به‌دیار ده‌كه‌ون. پله‌كانی گه‌رما نزمتر ده‌بنه‌وه و له نێوان 17 تا 35 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.
سبه‌ی سێشه‌م 21ی ئایار، له هه‌ولێر ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت. له ناوچه سنوورییه‌كان ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری باران له‌م ناوچه شاخاوییانه.
له سلێمانی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پاشان له هه‌ندێ ناوچه ده‌گۆڕێت بۆ نیمچه هه‌ور، له دهۆك ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه هه‌ور ده‌بێت. له كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێت.
پله‌كانی گه‌رما تا ڕاده‌یه‌ك به‌رز ده‌بنه‌وه و له نێوان 18 تا 35 پله‌ی سیلیزی ده‌بن.