له ناوچه‌ی شارباژێڕی رۆژهه‌ڵاتی سلێمانی و به دیاریكراوی له سنووری ئاوكورتێ له شارۆكه‌ی ماوه‌ت، گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" به ئاشكرا و به چه‌كه‌وه، باج و گومرگ له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كاری قاچاخ ده‌كه‌ن.
له ماوه‌ی ڕابردوودا پارتی كرێكارانی كوردستان له ته‌واوی سنووره‌كانی قه‌ندیل تا هه‌ورامان چه‌كداره‌كانی خۆی جێگیر كردووه، باج و سه‌رانه له‌و هاووڵاتییانه وه‌رده‌گرن كه له ناوچه سنوورییه‌كان كاری كۆڵبه‌ری و قاچاخی ده‌كه‌ن، ئێسته‌یش له ناوچه سنوورییه‌كانی شارباژێڕ چالاكییان فراوان كردووه و به چه‌كه‌وه ده‌بینرێن و گومرگ له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن.
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی ماوه‌ت كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت له ترسی گیانی، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له سنووری شینكایه‌تی و به دیاریكراوی له "ئاوكورتێ" ده‌ركه‌وتوونه‌ته‌وه. دووپاتیشی كرده‌وه "به ئاشكرا له ناوچه‌كه هاتوچۆ ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قامیش ده‌بینرێن كه دوو دوو ده‌گه‌ڕێن و له ناوچه سنوورییه‌كه‌یش باره‌گه‌یان هه‌یه و جێگیر بوونه".
ئه‌وه‌شی گوت، "له‌و ناوچه‌یه هاووڵاتییان كاری كۆڵبه‌ری و قاچاخچێتی ده‌كه‌ن و په‌كه‌كه گومرگ و سه‌رانه‌یان لێ وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش به توندی و هه‌ڕه‌شه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌و كۆڵبه‌ره هه‌ژارانه ناچار ده‌كه‌ن باج بده‌ن، چونكه هه‌ر كه‌سێك گومرگ و پاره‌یان پێ نه‌دا، ڕێگری لێ ده‌كه‌ن و ڕێ ناده‌ن كاره‌كه‌ی بكات".
پێشتر په‌كه‌كه له ناوچه‌كه كاری وه‌رگرتنی پاره و سه‌رانه‌یان له هاووڵاتییان كردووه، سنووره‌كه وای لێ هاتووه، ئه‌وه‌ی هی سه‌ر خۆڵ بێت په‌كه‌كه ده‌یكات به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییان و ئه‌وه‌ی هی سه‌ر قیر بێت، حزبی ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌كه به‌رانبه‌ر به هاووڵاتییان و كاسبكاران ده‌یكات.
ئێسته‌یش له ئاوكورتێ په‌كه‌كه ئه‌و كاره ده‌كات و هه‌ر كه‌سێكیش پاره‌یان پێ نه‌دا ده‌یگرن یان ڕێگری لێ ده‌كه‌ن.
به‌پێی به‌دواداچوونی "وشه" به‌گشتی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه به ئاشكرا ده‌سووڕێنه‌وه، هاووڵاتییانی ناوچه‌كه‌یش ناچارن خۆیان له‌گه‌ڵیان بگونجێنن، چونكه تا ئێسته وا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن كه ئه‌وان ته‌نیا كاریان ئه‌وه‌یه باج و گومرگ له هاووڵاتییان وه‌ربگرن.
به‌رپرسێكی ته‌ناهی له ناوچه‌كه كه ئاماده نه‌بوو ناوی ئاشكرا بكات و به‌گوته‌ی خۆی تا تووشی كێشه نه‌بێ، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه به ئاشكرا له سنووری ئاوكورتێ خاڵی گومرگیان داناوه و باج له‌و هاووڵاتییانه وه‌رده‌گرن كه كاری كۆڵبه‌ری و قاچاخچێتی ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه و كه‌لوپه‌ل دێنن و ده‌به‌ن.
به‌گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه، "له ناوچه سنوورییه‌كانی ئێران چه‌كدارانی په‌كه‌كه به ئاشكرا خاڵی گومرگیان داناوه، كاره‌كه‌یان نایاساییه و به ویستی خۆیان گومرگ له كاسبكاران وه‌رده‌گرن، له ساڵانی ڕابردووش كێشه‌ی زۆریان بۆ هاووڵاتییانی سنووره‌كه دروست كرد، به‌هۆیه‌وه توركیا چه‌ندان ڕۆژ بۆردمانی چیای ئاسۆسی كرد".
له به‌رانبه‌ردا كامه‌ران حه‌سه‌ن قایمقامی شارۆكه‌ی ماوه‌ت، به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئێمه‌یش ئاگاداری ئه‌وه‌ین كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن، به‌ڵام ناتوانین زۆر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه قسه بكه‌ین، چونكه بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه دوو لایه‌نه‌یه، هه‌م لایه‌نی سیاسی و لایه‌نی ته‌ناهیشی هه‌یه و ده‌كرێ رێككه‌وتن هه‌بێ".
ئه‌وه‌شی گوت، "چه‌كدارانی په‌كه‌كه به درێژایی سنووره‌كان خاڵی گومرگیان داناوه و كاریان بووه‌ته وه‌رگرتنی گومرگ له‌و هاووڵاتییانه‌ی كاری كۆڵبه‌ری و قاچاخچێتی ده‌كه‌ن".
"به‌ڵام ئاگاداری ئه‌وه نیم زیاتر هاتبنه خواره‌وه بۆ ناو شوێنی نیشته‌جێبوون" قایمقامی ماوه‌ت وای گوت.
قایمقامی ماوه‌ت: بوونی په‌كه‌كه له ناوچه‌كه دوو لایه‌نه‌یه، هه‌م سیاسی و هه‌م ته‌ناهی.
وشه/ سلێمانی. هۆشیار عه‌لی