دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا به‌ڵێنی دابوو، كۆمپانیای هواویی چینی سزا بدات و هه‌ندێك ته‌نیا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترساندن تێی گه‌یشتن، به‌ڵام خه‌ریكه له ڕێی گووگڵه‌وه وێرانی ده‌كات.
له بڕیارێكی كتوپڕدا، كۆمپانیای زه‌به‌لاحی گووگڵ ڕای گه‌یاند، چیتر سیسته‌می ئه‌ندرۆید به كۆمپانیای هواویی چینی نافرۆشێ و ته‌نیا ده‌توانێ ئه‌و ڤێرژنه به‌كار بهێنێ كه به‌خۆڕایی بڵاوی ده‌كاته‌وه و زۆرێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تێدا نییه و ناتوانێ بچێته ناو بازاڕی "گووگڵ پله‌ی" ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به‌كارهێنه‌ر سوود له ئه‌پڵیكه‌یشنه گرنگه‌كان نه‌بینێ و له هه‌ڕه‌شه‌ی هاك و ڤایرۆسیش پارێزراو نابێ.
دوای چه‌ند سه‌عاتێك له‌م بڕیاره‌ی گووگڵ دژی هواوی، كۆمپانیای "ئیڤینیۆن"ی ئه‌ڵمانی ڕای گه‌یاند، چیتر هیچ شتێك به هواوی نافرۆشێ. ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ڵمانیه، دروستكه‌ری شانه‌ی مه‌زه‌ربۆردی زۆربه‌ی مۆبایله‌كانی دنیایه و به‌مه‌ش به ته‌واوی هواوی په‌كی ده‌كه‌وێ.
ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیای هواوی خسته لیستی ڕه‌شه‌وه و به‌مه‌ش واته چیتر به فه‌رمی وڵاته‌كه‌ی بازرگانی له‌گه‌ڵدا ناكات. سه‌ره‌تا وا ده‌زاندرا ئیتر به‌رهه‌مه‌كانی هواوی له ئه‌مه‌ریكا نافرۆشرێ، به‌ڵام كاتێك گووگڵ ئه‌و بڕیاره‌ی دا، ده‌ركه‌وت به ته‌واوی ده‌یانه‌وێ كۆمپانیاكه وێران بكه‌ن.
مۆبایله‌كانی هواوی، ماوه‌ی دوو ساڵه به ته‌واوی بووه‌ته ڕكابه‌ری یه‌كه‌می باشترین مۆبایله‌كانی دونیا وه‌ك ئایفۆن و سامسۆنگ، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی تۆمه‌تباره به دزینی داهێنانی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه ته‌كنه‌لۆژییه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت وه‌ربگرێ و به‌رهه‌مه‌كانیشی به نرخێكی هه‌رزان ده‌فرۆشت بۆیه مه‌ترسی خستبووه سه‌ر ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانی تری مۆبایل له دنیادا.
وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكی رای گەیاند كە هواوی تەكنەلۆجیز و 70 كۆمپانیای تری چینیان خستووەتە لیستی رەش، بەمەش رێ بە كۆمپانیاكە نادرێت دەستی بگات بە هەندێك پێكهاتەی تەكنەلۆجی لە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان بێ رەزامەندی حكوومەتی ئەمەریكا.
ئەو هەنگاوەی وەزارەتی بازرگانی ئەمەریكی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ پشتگیریی لێ كراوە، تەنانەت فراوانتریش كراوە كە رێ بەو كۆمپانیایانە نەدرێت تەكنەلۆجیای ئەمەریكی بەكار بهێنن، بە پێچەوانەوەش رێ بە كۆمپانیا ئەمەریكییەكان نادرێت كە ئامێرەكانی پێوەندی كۆمپانیا بیانییەكان بەكار بهێنن، ئەو پرسەشی بەستووەتەوە بە ئاسایشی نەتەوەیی.
ئەو بارگرژییە نوێیە لە كاتێكدایە چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی نزیكی داهاتوودا ستیڤن منوچن وەزیری دارایی ئەمەریكا سەردانی چین بكات بۆ درێژەدان بە گفتوگۆكان.
ئەو جەنگەی ئەمەریكا دژ بە هواوی لە كاتێكدایە چەند جارێكی تر كۆمپانیاكە رای گەیاندووە نەبووەتە هەڕەشە بەسەر ئاسایشی هیچ كەسێك، ئامادەیشی دەربڕی بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتی ئەمەریكی بۆ گرتنەبەری رێكاری كاریگەر و دانی دڵنیایی كە بەرهەمەكانی سەلامەتن و كێشە دروست ناكەن.
بەرانبەر بە بڕیارەكەی ئەمەریكا، قاو فنغ گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چینی نیگەرانی توندی پەكینی لەسەر بڕیارەكەی دژ بە هواوی راگەیاند.
گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی چین گوتی، "دژی هەر بڕیارێكی تاكلایەنە دەوەستینەوە لەسەر كۆمپانیا چینییەكان". زیاتر گوتی "چەمكی ئاسایشی نەتەوەیی لە ئەمەریكا خراپ بەكار دەهێنرێت و پێویستە بەمجۆرە بەكار نەهێنرێت دژ بە كۆمپانیا بیانییەكان بكرێت بە پارێزبەندییەك بۆ كۆمپانیا ناوخۆییەكان".
زۆر كه‌س ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر كۆمپانیای هواوی و ته‌واوی كۆمپانیا چینییه‌كان به هه‌ڵوێستی تایبه‌تیی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه سیاسه‌تی واشنتنه به‌رانبه‌ر هه‌ر هێزێكی ئابووری و ته‌كنه‌لۆژی گه‌وره له جیهاندا ئه‌وان نایانه‌وێ هیچ جه‌مسه‌رێكی زه‌به‌لاح دروست ببێت جیا له كۆمپانیاكانی خۆیان و ئه‌مه هه‌ڵوێستانه‌شیان پێشتر به شێوه‌ی جیاوازتر به‌رانبه‌ر كۆمپانیای وڵاتانی تر كردووه تا له‌ناویان بردوون یان خستوویاننه‌ته ژێر ڕكێفی خۆیانه‌وه.
سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی مۆبایل به شێوه‌یه‌كی فراوان به جیهاندا، سێ كۆمپانیا ڕكابه‌ریی گه‌وره‌یان ده‌كرد كه بریتی بوون له نۆكیا، سۆنی ئێركسۆن و سامسۆنگ. ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵمه‌تێكدا بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه له به‌ردوامبوونی ئه‌و سێ كۆمپانیایه بگرێت و چیتر هیچ كۆمپانیایه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆی به‌سه‌ر ته‌كنه‌لۆژیا زاڵ نه‌بێت، ده‌ستی به به‌رهه‌مهێنانی مۆبایل كرد و له ڕێی ئایفۆنی ئه‌پڵ و مۆتۆرۆلا و بلاكبێری ده‌ستی به ڕكابه‌ری كرد. ورده ورده ئه‌وان پێشكه‌وتن و هه‌وڵی تێكدانی كۆمپانیاكانی تری دا. له كۆتاییدا نۆكیا به ته‌واوی هه‌ڵوه‌شا و مایكرۆسۆفت هه‌وڵی دا جێگه‌ی بگرێته‌وه. ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو كۆمپانیای سۆنیی ژاپۆنی و ئێركسۆنی سویدی هه‌ڵوه‌شیایه‌وه و كۆمپانیای سۆنی به ته‌نیا ویستی بچێته ڕكابه‌رییه‌وه به‌ڵام نه‌یتوانی. ئه‌وه‌ی مایه‌وه ته‌نیا كۆمپانیای سامسۆنگ بوو كه به‌رده‌وام ڕكابه‌ریی كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كانی ده‌كرد، تا وای لێ هات له بڵاوبوونه‌وه‌ی گالاكسی نۆت حه‌وت ئابڕووچوونێكی بۆ دروست كرد و خه‌ریك بوو كۆمپانیاكه هه‌ڵوه‌شێت، بۆیه به ناچاری چه‌ند گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ سه‌رمایه‌داری ئه‌مه‌ریكی كرد و گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌شیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵ كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر داهێنانێكی نوێ له بواری شاشه كه دروست ده‌كه‌ن، ده‌بێ له‌پێش خۆیان به ئه‌پڵی بفرۆشن و ئایفۆن به‌كاری بهێنێ.