ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنە كوردییەكان و عادل عەبدولمەهدی ڕاگەیەندرا

:: PM:03:37:20/05/2019 ‌

د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی لەگەڵ عاد عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ دووشەم 20ی ئایار، سەرۆكی فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆكایەتی د.بەشیر حەداد جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوە. د. بەشیر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی گوتی، باسمان لە كێشەكانی سەرگەڕان و پەلكانە و گوندەكانی دەوروبەری كەركووك و كێشەی هاوردەكردنی عەرەبەكان بۆ وەدەرنانی كوردەكان كە زەوی خۆیانە كردووە و بەڵێنی چارەسەركردنیان دراوە.

هەروەك ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا دووپاتمان لەوە كردەوە كە دەبێت پارەی شایستە داراییەكانی جووتیاران خەرج بكرێت، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەڵێنی خەرج كردنی پارەكەی بەمنزیكانە داوە.

جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە لە كۆبوونەوەكەدا داوامان كردووە سنوورێك بۆ كارەكانی ڕاكان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك دابنرێ‌ و گەڕانەوەی پێشمەرگە و هەماهەنگی هەرێم و بەغدا، تاكە رێگای چارەسەكردنی كێشەكانی كەركووك و ناوچە دابڕێنراوەكان دەبێت.




وشە - سه‌رخێڵ هاشم