زه‌ڵاته‌ی خه‌یار و سیر په‌ستان و چه‌وری خوێن رێكده‌خات

:: PM:04:08:20/05/2019 ‌

به‌پێی كۆمه‌ڵه‌ی دڵی ئه‌مه‌ریكی زیاتر له‌ 100 ملیۆن كه‌س له‌ ئه‌مه‌ریكادا تووشی به‌رزی په‌ستانی خوێن بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌م ژماره‌یه‌ به‌رده‌وام له‌ زیادبووندایه‌ و چه‌ندان مه‌ترسی تر به‌دوایی خۆیدا ده‌هێنێت، زه‌ڵاته‌ی خه‌یار و سیر توانایی هه‌یه‌ ئاستی كۆڵیسترۆڵ نزم بكاته‌وه‌ .

به‌رزی په‌ستانی خوێن چیه‌؟
فشاری په‌ستانی خوێن یان به‌رزی په‌ستانی خوێن حاڵه‌تێكه‌ هێزی خوێن ده‌بێته‌ هۆی تووندكردنی دیواری خوێنبه‌ره‌كانی دڵ به‌مه‌ش زیان به‌ ته‌ندروستی له‌ش ده‌گه‌یه‌نێت و هۆكاره‌ بۆ چه‌ندان نه‌خۆشی ترسناك. ئه‌گه‌ر به‌رزی په‌ستانی خوێن له‌گه‌ل به‌رزبوونه‌وه‌ی كۆڵیسترۆڵدا بێت ئه‌وه‌ هۆكارێكه‌ بۆ دروستبوونی جه‌ڵته‌ی دڵ و چه‌ندان نه‌خۆشی تر كه‌ تووشی دڵ ده‌بنه‌وه‌. باشتر وایه‌ پشكنینی په‌ستانی خوێن نه‌كرێت به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر به‌ڵام كه‌ سه‌ردانی پزیشك ده‌كرێت یه‌كه‌م كار كه‌ ده‌یكات پێوانی په‌ستانی خوێنه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌له‌قی و دڵه‌راوكێ زیاد ببێت و زیاتر به‌رز ببێته‌وه‌.

 چۆن ده‌توانرێت ئاستی فشاری خوێن رێكبخرێت؟
ئه‌گه‌ر به‌رزی په‌ستانی خوێنت هه‌یه‌ ئه‌وه‌ پێویسته‌ راوێژ له‌ پزیشكێكی شاره‌زا له‌ بواره‌كه‌ وه‌ربگیردرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی حاڵه‌ته‌كه‌، باشترین رێگا بۆ رێكخستی په‌ستانی خوێن ئه‌و خواردنانه‌یه‌ كه‌ ده‌خورێت و ده‌بێت خۆت به‌دوور بگریت له‌و خواردنانه‌ی ده‌بێته‌ هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن، باشترین خۆراك بۆ رێكخستنی په‌ستانی خوێن خه‌یار و سیره‌.

خه‌یار به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌ زۆره‌ی كه‌ تێیدایه‌ یارمه‌تی نزمكردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ده‌دات، به‌هۆی بوونی برێكی زۆر پۆتاسیم و ریشاڵه‌وه‌. پۆتاسیۆم ده‌توانێت یارمه‌تی هاوسه‌نگبوونی سۆدیۆم بدات و بیمژێت له‌ خوێنه‌وه‌، رێگه‌ له‌ ره‌قبوونی ده‌ماره‌كان ده‌گرێت، ریشاڵ ده‌توانێت په‌ستانی خوێن رێكبخات و كۆڵیسترۆڵ كه‌م بكاته‌وه‌، سیر زۆر گرنگه‌ بۆ رێكخستنی په‌ستانی خوێن و ئاستی كۆڵیسترۆڵ. زۆر حاڵه‌تی ته‌ندروستی تر، چونكه‌ برێكی زۆر ئاوێته‌ی ئالیسینی تێدایه‌.

ئه‌گه‌ر به‌دوایی رێگایه‌كدا ده‌گه‌رێیت كه‌ په‌ستانی خوێنت رێكبخات ئه‌وه‌ زه‌ڵاته‌ی و سیر ئاماده‌ بكه‌ كه‌ دوو پێكهاته‌ی پر خۆراكین زۆر به‌سوودن بۆ رێكخستنی په‌ستانی خوێن و ئاستی كۆڵیسترۆڵ.
پێكهاته‌كان:
سێ ده‌نك سیر
یه‌ك خه‌یار 
كه‌وچكێكی پر ئاو
نیو كه‌وچك سركه‌ی سێو
چۆنیه‌تی ئاماده‌كردنی:
سیره‌كه‌ پاك بكه‌ و پاشان وردی بكه‌ و بكه‌ ده‌فرێكه‌وه‌ دواتر به‌هه‌مانشێوه‌ خه‌یاره‌كه‌ پاك بكه‌ و له‌ ده‌فرێكدا خه‌یار و سیره‌كه‌ تێكه‌ڵ بكه‌ پاشان سركه‌ی سێوه‌ كه‌ و ئاوه‌كه‌ی بۆ زیاد بكه‌ و به‌ گه‌ڵایی نه‌عناع بیرازێنه‌وه‌ و دواتر بیخۆ.
 



وشە - ئاوات ئازاد