ئەگەر بەردەوام هەست بە ماندوویەتی دەكەیت و بێهێزیت دەست و پێیەكانت دەئاوسێن ئەوە نیشانەیەكە بۆ كەمی پۆتاسیۆم لە لەشدا.
كەمی پۆتاسیۆم چیە؟
پۆتاسیۆم كانزایەكە كە جۆراوجۆر پێكهاتەی خۆراكی تێدایە هەروەها ئەلیكترۆلایتە، واتە یارمەتی ئەنجامدانی كارەبایی لەش دەدات ماسولكەكان بچووك دەكاتەوە و بەدرێژایی لەش دەگوازرێتەوە. زۆربەی پۆتاسیۆم لە لەشدا لە خانەكاندایە، ئەگەر لە دەرەوەی خانەكانیش هەبن ئەوە كاریگەری گەورەیان هەیە لەسەر كاری دڵ و دەمار و ماسولكەكان.
نیشانەكانی كەمی پۆتاسیۆم:
هەندێك جار نیشانەكان زۆر سووكن كە نابنرێن، بەڵام كەمی پۆتاسیۆم بەرێژەیەكی زۆر كاریگەری هەیە لەسەر كۆئەندامی گەدە و ریخۆڵە، گورچیلە و ماسولكە و دڵ و دەمار كاری ئەم ئەندامانە لە لەشدا ئاسانتر دەكات.
چەند نیشانەیەكی كەمی پۆتاسیۆم هەیە كە لە لەشدا دەردەكەوێت:
1-بێهێزی و ماندوویەتی و ئازاری باڵ و ماسولكەكانی قاچ رەنگە ببێتە هۆی رێگری كردن لە رۆیشتن.
2- هەستی پیاچوونی شتێكی تیژ بە پێستدا یان سربوون
3- هێڵنجدان و رشانەوە.
4- ئازاری گەدە و ئاوسان.
5- قەبزی.
6- بوورانەوە لە ئەنجامی نزمبوونەوەی ئاستی پەستانی خوێن.
7- رەفتاری نائاسایی وەكو خەمۆكی، توورەبوون و ورێنەكردن.
8-نارێكی لێدانی دڵ.
9- ئاوسانی دەموچاو، پێ، سك.