ئه‌و گه‌نجه‌ی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكی دامه‌زراند و هه‌ندێك به ئیمپراتۆریی ئه‌لیكترۆنی ناوی ده‌به‌ن، زیاتر له ملیارێك و 800 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئێسته خاوه‌نه‌كه‌ی خه‌ون به‌وه‌وه ده‌بینێ ببێته سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا.
مارك زوكه‌ربێرگ له كۆتای هه‌موو ساڵێك بۆ ساڵی نوێ پۆستێك بڵاو ده‌كاته‌وه و ئه‌مساڵیش ئاماژه‌ی دا، كه به‌سه‌ر 2017 زاڵ ده‌بین و تیشكی خسته سه‌ر ئاره‌زووی بۆ چوونه نێو ململانێ سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و خه‌ونی خۆی بۆ نیشته‌جێبوون له داهاتوو له كۆشكی سپی نه‌شارده‌وه.
زوكه‌ربێرگ ته‌مه‌نی 32 ساڵه و تا ئێسته سه‌ردانی 30 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكای كردووه و هاوسه‌ره‌كه‌ی چان پریسكالا و منداڵه‌كه‌ی ماكس، ئه‌و شاره‌زایی له كولتوور و چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و چۆنیه‌تیی ژیان و كاركردن و بیركردنه‌وه له داهاتوویان به ته‌واوی ده‌زانێت، چونكه ئه‌مه له‌لایه‌ن فه‌یسبووكه‌وه به ئاسانی بۆی ڕوون ده‌بێته‌وه.
ئه‌و ئێسته خاوه‌نی 44 ملیار و 600 ملیۆن دۆلاره و له ڕیزبه‌ندی شازده‌مین ده‌وڵه‌مه‌ندترین كه‌سی دنیایه و ده‌یه‌وێ سامانه‌كه‌ی به ته‌واوی بۆ كاری خێرخوازی ته‌رخان بكات.
له پۆستی كۆتای ساڵی مارك زوكه‌ربێرگ نووسیویه‌تی، زیاتر له 500 كیلۆمه‌تر ڕای كردووه، 25 كتێبی خوێندووه‌ته‌وه و فێری به‌شێك له زمانه‌كان بووه له نێویاندا زمانی "مندارین" كه زمانی چینییه‌كانه، ئاماژه‌ی داوه كه له 2016 به‌رنامه‌ی "Jarvis Service"ی دیزاین كردووه كه یارمه‌تی كه‌سی ده‌دا به شێوه‌یه‌كی زیره بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ماڵه‌كه‌ی له ڕێی سیسته‌می ئه‌لیكترۆنییه‌وه، بۆ هه‌ڵكردن و كوژاندنه‌وه‌ی موزیك و ڕووناكی و گه‌رمكه‌ره‌وه و ساردكه‌ره‌وه و بینینی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌و دیوی ده‌رگه‌وه‌یه.