هونه‌رمه‌ندێكی به ئه‌زموونی سلێمانی، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر مانه‌وه له‌ژێر چاودێری پزیشك به نه‌خۆشیی كۆچی دوایی كرد.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌م 21ی ئایار، له ڕێگه‌ی هه‌ژماری فه‌رمیی عه‌لی توانا ئه‌كته‌ری دیاری كورد له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ڕاگه‌یه‌نرا، ئه‌و هونه‌رمه‌نده دوای ململانێیه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی، له سلێمانی كۆچی دوایی كردووه.
هونه‌رمه‌ند عه‌لی توانا له ساڵی 1943 له گه‌ڕه‌كی سابونكه‌رانی سلێمانی له‌دایكبووه، له ساڵی 1959 له‌گه‌ڵ هه‌ندێك نووسه‌ر كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌دیبان دروست ده‌كه‌ن و خۆشی ده‌بێته سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه، هاوكات به‌شداری له چه‌ندین كاری درامیشدا كردووه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
لە ساڵی 1970 لەگەڵ هونەرمەند جەلیل زەنگەنە تێکەڵی کاری هونەری دەبێت و شانۆی ”شێخ تەپلە رەش” دەنووسێت و ڕۆڵیش لە شانۆکەدا دەگێڕێت.