كەسێك بە 30 چەقۆ براكەی كوشت

:: PM:02:53:21/05/2019 ‌
پۆلیسی كەركووك ئاشكرای كرد، برایەك زیاتر لە 30 چەقۆی لە براكەی داوە و كوشتوویەتی، ئێستە كەسی تاوانبار گیراوە و ددانی ناوە بە تاوانەكەی.

ئەمڕۆ سێشەم 21ـی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای كەركووك لە راگەیەنراوێكدا ئاشكرای كرد، تاوانباری كوشتنی تاوانلێكراو "ج.م.أ" دۆزرایەوە، لە میانی بەڕێوەچوونی لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیارییەكان لەلایەن تیمی كاركردنەوە سەرۆكایەتی بەڕێوەبەری بنبڕكردنی تاوان لە كەركووك و تۆمەتبار "أ.ج.أ" وەك تاوانبار ددانی نا بە تاوانەكەیدا كە برای تاوانلێكراوەكەیە.

پۆلیس ئاشكرای كردووە، تاوانبار بە ئامرازی "چەقۆی گەورە" براكەی خۆی كوشتووە و زیاتر لە 30 چەقۆی لێداوە و تەرمەكەیشی لە نزیك گەڕەكی پیشەسازی نوێ فڕێداوە بۆ ئەوەی ئاشكرا نەبێت.

لەبارەی هۆكاری ئەنجامدانی ئەو تاوانە لەلایەن كەسی تاوانبار پۆلیس ڕوونكردنەوەی داوە و  هۆكاری ئەنجامدانی تاوانەكەی بۆ خراپی باری دەروونی تاوانبارەكە گێڕاوەتەوە و بە هۆكاری سەرەكی كوشتنی براكەی باسی كردووە.

تاوانی كوشتن و خۆ كوشتن لە هەرێمی كوردستان زۆر بووە و لە ماوەی ڕابردوویش چەندان هاووڵاتی خۆیان كوشتووە یان كوژراون.



وشە - رامیار جەواد