وه‌زیری گه‌نجانی به‌رازیل ده‌ستكێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی لێدوانی له‌سه‌ر پرسی كوشتنی ژماره‌یه‌ك گیراوی نێو گرتووخانه‌كان دا و به‌كارێكی ڕه‌وای له قه‌ڵه‌م دا، كه ئه‌و گیراوانه‌ی كاری ئاژاوه‌گێڕی ده‌كه‌ن، بكوژرێن.
برۆنۆ جۆلیۆ ڕۆژی هه‌ینی ڕابردوو ده‌ستكێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی دێ تا ئێسته‌ش سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێویسته ئه‌و گیراوانه‌ی ئاژاوه‌گێڕی له نێو گرتووخانه‌كاندا ده‌كه‌ن بكوژرێن، به پێویستی زانیوه كه هه‌ڵمه‌تی كوشتنی به كۆمه‌ڵی گیراوان له نێو گرتووخانه‌كان ده‌ست پێ بكات.
ڕۆژی هه‌ینی زیاتر له 31 گیراو له گرتووخانه‌یه‌كی باكوری به‌رازیل كوژران، زۆرێكیان دڵ و ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان ده‌رهێنرا، ئه‌مه‌ش به مه‌ترسیدارترین هێرشی مافیاكان له وڵاته‌كه داده‌نرێت.
ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له گرتووخانه‌كان دوای چه‌ند ڕۆژێك دێ له كوژرانی 60 گیراوی تر به‌هۆی كاری ئاژاوه‌گێڕی له دوو ویلایه‌تی تری وڵاتی به‌رازیل، بۆیه مه‌ترسی هه‌یه ئه‌و حاڵه‌تی توندوتیژییه له نێو گرتووخانه‌كان په‌ره بسێنی و بگوازرێته‌وه بۆ نێو شه‌قامه‌كان، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه مافیاكان زۆرێك له گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كانیان له ژێر ده‌سته و كۆنتڕۆڵی گرتووخانه‌كانیشیان كردووه.