تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی كاره‌وه كه له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی تۆڕه‌كه‌وه ئه‌نجام درا زانیاریی تایبه‌تی زیاتر له 49 ملیۆن هه‌ژماری بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
thesun" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له بڵاو بوونه‌وه‌ی زانیارییه تایبه‌ته‌كانی به‌كارهێنه‌رانی ئینستاگرام ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م تێكچوونه ته‌كنه‌لۆجییه كه له ئینستاگرامدا ڕوویدا له‌لایه‌ن "ئانوراگ سێن" لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی ئاسایشی ئینته‌رنێت دۆزرایه‌وه كه به میدیاكانی دنیای ڕاگه‌یاند و گوتی، كاتێك ده‌یه‌ویست داخڵی لینكی ئه‌مازۆن ببێت و كاتێك داخڵبوو له‌ڕێی ئینستاگرامه‌وه داوای ژماره‌ی نهێنی نه‌كرد.
زیاتر گوتی، ئه‌مه‌یش جیاواز له جاره‌كانی پێشووتر كه هه‌موو كات داوای ژماره‌ی نهێنی كردووه، به‌مه زانیم كێشه‌یه‌ك له سكێره‌تی ئینستاگرام هه‌یه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووبوو كه به‌رێكه‌وت و هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكی زانیاریی 49 ملیۆن هه‌ژماری بڵاو كرده‌وه.
ئینستاگرام تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگی جیهانییه كه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆ و چاتكردن له رێگه‌ی دایرێكته‌وه به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌م ئاپه له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2010 له‌لایه‌ن "ستیڤ سیستۆرم" و "مایك كرگۆر" دامه‌زراوه كه ئێسته یه‌كێكه له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه زه‌به‌لاحه‌كانی دنیا كه نزیكه 800 ملیۆن كه‌س به‌كاری دێنن.