پاس كافێ له‌لایه‌ن شاره‌وانی سلێمانییه‌وه داخرا و لێپرسراوی به‌شی زیاده‌ڕه‌ویش هۆكاری داخستنه‌كه‌ی بۆ "وشه" ده‌خاته‌ڕوو.
پاس كافێ، كافێیه‌ك بوو له پاسێكی دیزاین كراودا كه له‌لایه‌ن دوو گه‌نجه‌وه دروستكرابوو تیایدا قاوه و خواردنه‌وه گه‌رم و سارده‌كان پێشه‌كه‌ش ده‌كرا، ڕۆژانه پاسه‌كه له به‌رده‌م ته‌لاری هونه‌ردا ده‌وه‌ستا و هاووڵاتیی و گه‌نجێكی زۆر بۆ خواردنه‌وه گه‌رم و سارده‌كان سه‌ردانیان ده‌كرد و كه‌شێكی ئارامیان به‌سه‌ر ده‌برد.
ئاری عوسمان لێپرسراوی به‌شی زیاده‌ڕه‌وی له سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی به "وشه" ڕاگه‌یاند، ئه‌و پاسه له‌لای ته‌لاری هونه‌ر ده‌وه‌ستا كه ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش زۆر ته‌سكه و كێشه بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی تر دروست ده‌كات، هه‌روه‌ها ئاوه‌ڕۆكه‌شی ده‌چووه سه‌ر شۆسته و شه‌قامه‌كان و دیمه‌نێكی ناشرینی به‌و شه‌قامانه ده‌به‌خشی، هه‌روه‌ها ئه‌و كاره‌بایه‌ی كه له پاس كافێكه‌دا بۆ ئامێره كاره‌باییه‌كان به‌كارده‌هات له بینای ته‌لاری هونه‌ره‌وه ڕایانكێشابوو كه ئه‌وه‌ش زیاده‌ڕه‌وییه‌كی تر بوو، هه‌ربۆیه هه‌موو ئه‌مانه زیاده‌ڕه‌وی بوو كه ئه‌نجامیان ده‌دا و ئێمه‌یش چه‌ندان جار ئاگادارمان كردنه‌وه و تا له كۆتاییدا دامانخست.
زیاتر گووتی، له‌لایه‌ن شاره‌وانیه‌وه پێشنیاری دوو شوێنمان بۆ كردبوون، ئه‌وانیش وه‌ستان لای پاركی زه‌بیحی و شوێنه‌كه‌ی تریانن وه‌ستاند له به‌شی پشته‌وه‌ی ته‌لاری هونه‌ر كه شه‌قامێكی فراوان بوو، به‌ڵام ئه‌وان نه شوێنه‌كانیان هه‌ڵبژارد و نه له‌و شوێنه‌ش ڕۆشتن، بۆیه به ناچاری له دوای چه‌ندان ئاگاداری پێمان داخستن.
لای خۆشیه‌وه هه‌ڵوێست عه‌سكه‌ری یه‌كێك له دامه‌زرێنه‌رانی پاس كافێ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كافێكه‌مان بۆ ماوه‌یه‌ك داخراوه و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ده‌یكه‌ینه‌وه و وه‌كو پێشووتر له‌خزمه‌تی هاووڵاتییان و گه‌نجاندا ده‌بین.
سلێمانی/ئاریان محه‌مه‌د