گۆرانیبێژ شه‌مس، له‌سه‌ر ده‌روازه‌ی نێو ماڵه‌كه‌ی نووسیویه‌تی، "نه‌عله‌كانت دابنێ، تۆ له ماڵه‌كه‌می"، ئه‌وه‌یش گه‌نگه‌شه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا.
شه‌مس، گۆرانیبێژی سعوودی – كوه‌یتی، له‌سه‌ر ئه‌پڵیكه‌یشنی سناپچات چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێیدا گه‌وره‌یی و جوانی ماڵه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌كی ده‌روازه‌ی ماله‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه له‌سه‌ر ده‌رگه‌كه‌ی نووسیویه‌تی:"نه‌عله‌كانت دابنێ، تۆ له ماڵه‌كه‌می"، ئه‌و ڕسته‌یه‌ی شرۆڤه كردووه و نووسیویه‌تی، دانانی نه‌عله‌كه‌ت، به واته‌ی دانانی بیرۆكه و ئاكاری خراپ و بڕیاردانت له‌سه‌ر ئه‌وانی تر دابنێ و كۆدێكی پۆزه‌تیڤ به، چونكه من ڕقم له به‌دخولقییه.
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا، ئه‌و بۆنانه ده‌رده‌كه‌ون كه له هۆڵی میوان پێشكه‌شی میوانانی ده‌كات، هاوكات دیكۆری ماڵ و دانیشتنكێ ساده‌ی عه‌ره‌بییانه‌یش.
شه‌مس، ئه‌وه‌ی ده‌ربڕیوه، كه خۆی ژووری چێشتلێنانی رێك ده‌خات و خاوێنی ده‌كاته‌وه و خۆی به نه "خۆشی خاوێنی" ناودێر ده‌كات.
شه‌مس، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه له ماوه‌كانی داهاتوودا، ئه‌لبوومێكی گۆرانی به‌ناوی (شقیت پوبی– جله‌كه‌م دادڕی) بڵاو ده‌كاته‌وه.