نووسینگەی رۆژنامەوانی دكتۆر نەجمەدین كەریم روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە


ئێوارەی ئەمڕۆ چەند میدیایەكی عێراقی و كوردستانی هەواڵێكیان بڵاو كردەوە كە دكتۆر نەجمەدین كەریم لەكاتی گەشتكردنی بۆ لبنان لە فڕۆكەخانەی بەیروت گیراوە، نووسینگەی رۆژنامەوانی دكتۆر نەجمەدین كەریم لەو بارەوە روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و هەواڵەكە رەت دەكاتەوە. 

وەك لە دەقی روونكردنەوەكەدا هاتووە، جارێكی تر چەند كەناڵێكی ڕاگەیاندن، وەك پیشەی هەمیشەییان و دوور لە پرنسیپ و ئیتیكی كاری ڕۆژنامەوانی، هەواڵێكی چەواشەكارییان بڵاو كردووەتەوە، گوایە دكتۆر نەجمەدین كەریم لە كاتی گەشتكردنی بۆ لبنان لە فڕۆكەخانەی بەیروت گیراوە.

لێرەوە بۆ هەموو هاونیشتمانیان لە كوردستان و بە تایبەت شاری كەركووك رادەگەیەنین كە تەواوی ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و دكتۆر نەجمەدین كەریم بۆ كاری ئاسایی و دیبلۆماسی خۆی گەشتی دەرەوەی وڵاتی كردووە و هەفتەی داهاتوو دەگەڕێتەوە كوردستان. 

هاوكات بە پێویستی دەزانین ئەوە بخەینەڕوو كە دروستكردنی ئەم جۆرە هەواڵانە بۆ چەواشەكردن و بەلاڕێدابردنی هاونیشتمانیانە و هەروەها بۆ دوورخستنەوەی ڕای گشتییە لەو كیشە و گرفتانەی ئەمڕۆ لە پارێزگای كەركووك هەیە.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل


PM:11:55:21/05/2019




ئه‌م بابه‌ته 837 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌