كاریگه‌ری خستنه سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و گومانه‌كان و گفتوگۆكان له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كه، تاكه نموونه نییه، كه وڵاتان ڕێ و شێوازی جۆراوجۆر ده‌گرنه‌به‌ر بۆ هێنانه سه‌ر حوكمی ده‌سه‌ڵاتێكی نزیك و دۆستی خۆیان، له‌م دواییه‌دا ئیسرائیل به چڕی ده‌ستی كردووه به هه‌نگاونان بۆ دانانی زۆرترین كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی وڵاتانی ئه‌فریقا، هه‌موو ئه‌و كارانه‌یش له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه ده‌كات، به‌وهۆیه‌وه كۆمپانیای فه‌یسبووك هۆشداری توند ده‌كات.
له 16ی ئه‌م مانگه ناسانیل گلیشه‌ر سه‌رۆكی به‌شی سیاسه‌تی ئاسایشی سیبرانی له فه‌یسبووك ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه، كه هه‌ژمار و په‌ڕه‌ی زیاتر له 265 كۆمپانیای له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك و ئینستاگرام وه‌ستاندووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی زێده‌ڕۆیی زۆریان كردووه.
گرووپی ئه‌رخه‌میدس
دوای ئه‌وه‌ی تیمێكی ته‌ناهی ئه‌لیكترۆنی كۆمپانیای فه‌یسبووك به وردی له‌و گرفته‌یان كۆڵێیه‌وه و ویستیان سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌موو په‌ڕه‌ی كۆمپانیا جۆراوجۆرانه بدۆزنه‌وه، بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ئه‌م كاره به نهێنی له‌لایه‌ن ئیسرائیل و به دیارییكراویش له‌لایه‌ن گرووپی ئه‌رخه‌میدسه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ و ئامانجییه‌تی، ڕای گشتی وڵاتانی وه‌كو "نێجیریا، سه‌نیگال، تۆگۆ، ئه‌نگۆلا، نێجیریا، توونس و به‌شێك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكای لاتینی و ناوچه‌ی كاریبی و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا" بكات به ئامانج خۆی و هه‌وڵی كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروستكردنیان بدات.
ئه‌و په‌ڕانه‌ی له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست ده‌كرێن و به نهێنی له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن، ئامانجیان ئه‌وه‌یه كاریگه‌ری دروست بكه‌ن، بۆیه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌موو هه‌نگاوێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه و پلانی ئه‌و حزبانه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیان به زمانی خۆیان زۆر ناشرین بكه‌ن، ئه‌ویش به بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستی زۆر و سپۆنسه‌ركردنی له فه‌یسبووكه‌وه، تا زۆرترین خه‌ڵك بیبینێت و سه‌ره‌نجام شكستی حزبه‌كانی دژ به ئیسرائیل له هه‌ڵبژاردنی ئه‌و وڵاتانه مسۆگه‌ر ببێت.
گلیشه‌ر گوتی، دروستكردنی په‌ڕه‌ی ساخته و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی درۆ ڕۆژ دوای ڕۆژ ڕووی له زیادبوونه‌وه و خه‌ڵكی به‌یه‌كجاری تامه‌زری ناڕاستین، بۆیه ره‌واجی گرووپ و په‌ڕ و ئه‌كاونته ناڕاسته‌كان زۆر زیاتره له‌وانه‌ی به دوای زانین و فێربوون و خستنه‌ڕووی داتای گرنگ و بابه‌تی سوودبه‌خشن، ئه‌مه‌یش به‌لای ئێمه‌وه سه‌یره، به‌ڵام هه‌ر كاری خۆمان ده‌كه‌ین و به‌رده‌وامین له‌سه‌ر ڕێگریكردن له به‌كارهێنانی فه‌یسبووك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و لایه‌نه جیاوازه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ر وڵاتێكه‌وه بێت.
به گوێره‌ی داتا نهێنییه‌كان له ساڵی 2012ه‌وه ئیسرائیل گرووپی ئه‌رخه‌میدسی دامه‌زراندووه، به‌و ئامانجه‌ی كه كاری له‌سه‌ر ڕای گشتی وڵاتانی ناوچه‌كه دروست بكات و ساڵانه‌یش بڕی 812 هه‌زار دۆلاری پێ دراوه، ئه‌م پاره‌یه ته‌نیا بۆ سپۆنسه‌ركردنی بابه‌ته ناڕاسته‌كان بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له هزری خه‌ڵكی بیچه‌سپێنن و كۆتایی به حزبه نه‌یاره‌كانیان بهێنن، بۆ ئێسته و دوای حه‌وت ساڵ له ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و گرووپه پێشبینی ده‌كرێ، كاره‌كانی زۆر فره‌وانتر بووبێ و هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌تر بهاوێژن تا كاریگه‌ری خێراتر ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و له پێناوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان هه‌موو كارێك بكه‌ن.
تا ئێسته به فه‌رمی هیچ لایه‌نێك پشتڕاستی نه‌كردووه‌ته‌وه، كه پاره‌دار و پشتیوانی ئه‌و گرووپه‌یه بۆ ئه‌و كارانه‌ی كه ده‌یكات، به‌ڵام شاره‌زایانی كۆمپانیای فه‌یسبووك دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه زۆرترین چالاكییان له ئیسرائیله، بۆیه به دووری نابینین كه ئه‌مه دروستكراوی خودی
ئیسرائیل بێ و بیه‌وێ له ده‌ره‌وه‌ی دامه‌زراوه‌یه‌كی حكوومی بیهێڵێته‌وه.
زۆرێك له شرۆڤه‌كاران و شاره‌زایانی ڕای گشتی به جۆرێكی تر ناوی ده‌به‌ن، ئه‌ویش به سه‌ركرده‌ی هه‌ڵمه‌ته فره‌وانه‌كان بۆ كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر جیهان و دروستكردنی ڕای گشتی، چونكه ئه‌وان هه‌ر ته‌نیا له هه‌ڵبژاردنه‌كان نا، به‌ڵكوو به به‌رده‌وامی خه‌ریكی خزمه‌تكردنی ئیسرائیلن له ڕێی په‌ڕه و گرووپه‌كانیانه‌وه، له بواری ڕاوێژ و فشار و دیپلۆماسی و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و زانیاری و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.
هه‌رچه‌نده فه‌یسبووك دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه به به‌رده‌وامی كارده‌كات و ڕێ له هه‌موو هه‌واڵێكی درۆ و په‌یجێكی ساخته ده‌گرێ، چونكه ناسانیل گلیشه‌ر دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌وان نایانه‌وێ خزمه‌تگوزارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك به‌كاربهێنرێت، بۆیه به به‌رده‌وامی هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی سڕینه‌وه‌ی په‌ڕه و هه‌ژماری جیا جیا له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهان ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ زۆرترین ڕێوشوێن دابنێن بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له دزه‌كردنی هه‌موو شتێك بگرێت كه زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و به‌ره‌و سه‌رگه‌ردانی ده‌بات و ده‌یكات به نموونه‌یه‌ك بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كه وڵاتان ده‌یانه‌وێ له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه ئه‌و ژینگه‌یه دروست بكه‌ن.
خه‌ڵكی ورده ورده متمانه‌یان به ئێمه نامێنێ، بۆیه ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه زۆر گرنگن و ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین و ده‌مانه‌وێ ئه‌و متمانه‌یه بۆ به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبووك بگه‌ڕێنینه‌وه.