كۆمپانیایه‌كی نوێ كه مۆڵه‌تی له كۆمپانیای نۆكیا وه‌رگرتووه تا لۆگۆی نۆكیا و به هاوبه‌شی مۆبایلی زیره‌ك به‌رهه‌م بهێنن، به‌رهه‌مهێنانی یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی به سیسته‌می كارپێكردنی ئه‌ندرۆید ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ململانێی بازاڕی مۆبایله زیره‌كه‌كان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئه‌پڵ و سامسۆنگ.
كۆمپانیای "HMD Global" دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نۆكیا گه‌یشته ڕێككه‌وتن ئێسته به لۆگۆی بازرگانی ئه‌و كۆمپانیایه یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی نۆكیا ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه دێ كۆمپانیای مایكرۆسۆفت و نۆكیا نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن بۆ كاری هاوبه‌ش له به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلدا.
ئه‌و مۆبایله زیره‌كه ناوی "نۆكیا6"ه و ده‌توانرێ له‌گه‌ڵ تۆڕه‌كان پێوه‌ست بكرێ و له نه‌وه‌ی چواره‌مه و به سیسته‌می ئه‌ندرۆید كاری پێ ده‌كرێت.
شاشه‌ی ئه‌و مۆبایله 5.5 بۆسه و كوالێتی به‌رز، كامێرای پشته‌وه‌ی 16 مێگاپێكسڵه و كامێرای پێشه‌وه‌یشی به كوالێتی تۆزێك له كامێرای پشته‌وه كه‌متره، پرۆسیسه‌ری كوالكۆم "سناب دراگۆن 430" یه و ڕامه‌كه‌ی چوار گێگابایت و توانای خه‌زنكردنی 64 گێگابایتی هه‌یه.
ئه‌و كۆمپانیایه له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كرد، مۆبایلی "نۆكیا 6" بۆ یه‌كه‌م جار له وڵاتی چین ده‌خرێته بازاڕه و نرخه‌كه‌شی 250 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ده‌بێت.
پێشتر كۆمپانیای نۆكیا به ته‌واوی كۆنتڕۆڵی بازاڕی مۆبایلی له دنیادا كردبوو، به‌ڵام دوای په‌یدابوونی مۆبایلی زیره‌ك، ئه‌و كۆمپانیایه پاشه‌كشه‌ی كرد و له دوا مۆبایله‌كانیشی به سیسته‌می ویندۆزی مایكرۆسۆفت كاری كرد، دواتر له‌گه‌ڵ مایكرۆسۆفت نه‌گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن و ئێسته له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه كار ده‌كات.
له مانگی ئه‌یلوول/دیسمێبه‌ری 2016، كۆمپانیای "HDM Global" له‌گه‌ڵ كۆمپانیای نۆكیا ڕێككه‌وتنی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی مافی یه‌كجاری و ته‌نیای به‌كارهێنانی لۆگۆی كۆمپانیای نۆكیای هه‌بێ و ته‌واوی مۆبایل و كۆمپویته‌ره‌كانی بۆ ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو به ناوی نۆكیا له بازاڕه‌كاندا بڵاو بكاته‌وه.