ماڵپه‌ڕێكی ئیسرائیلی بڵاوی كرده‌وه، كه پێشبینی ده‌كرێ گرژییه‌كانی ئێران و ئه‌مه‌ریكا هێوربوونه‌وه‌یه‌ك به‌خۆیانه‌وه ببینن، هه‌ردوولا به نهێنی له عێراق یان قه‌ته‌ر كۆ ببنه‌وه و گفتوگۆ و دانوستاندن له نێوانیان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی دیبكای ئیسرائیلی له
ڕاپۆرتێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه نوێنه‌رانی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌لایه‌ن عێراق و قه‌ته‌ڕ داوه‌تكراون، بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و بره‌و به گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كان بده‌ن و كۆتایی به‌و گرژیانه بهێنن كه له نێوان هه‌ردوولا دروست بووه.
ئه‌و ماڵپه‌ڕه هه‌واڵگرییه‌ی ئیسرائیل هێمای بۆ ئه‌وه كردووه، كه تا ئێسته گفتوگۆكان سه‌ره‌تایین و زۆریش نهێنین، ناتوانرێ بڕیاری له‌سه‌ر بدرێ كه ئه‌و گفتوگۆیانه كۆتایی به گرژی و جوڵاندنی هێز ده‌هێنن، یان دۆخه‌كه به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وامی ده‌بێ و گرژییه‌كان كۆتاییان نایه‌ت و ده‌سپێشخه‌رییه‌كانیش سوودیان نابێ.
پێشتر حه‌یشمه‌توڵا فه‌لاحه‌ت سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئێران داوایكردن، كه له قه‌ته‌ڕ یان عێراق پێویسته ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكه‌ین، به ئامانجی ئه‌وه‌ی چیتر ئابووری وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و دواوه هه‌نگاو نه‌نێ و بتوانین گه‌شه به ژیانی خه‌ڵك بده‌ینه‌وه.