نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى له كه‌موكوڕییه‌كانى عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ، "گه‌نده‌ڵى ده‌ستى به‌سه‌ر سامانه‌كه‌دا گرتووه ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌بێت بۆ خزمه‌تگوزارى گشتى خه‌رج بكرێت، ده‌چێته گیرفانى گه‌نده‌ڵكاران".
وێڕاى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى كۆمه‌ڵێك به‌ڵێنى له كارنامه‌كه‌ى داوه و ئێسته‌یش پێداگریى ده‌كات كه گوایه كارى بۆ به‌شێك له كارنامه‌كه‌ى كردووه، كه‌چى چاودێرانى سیاسى پێیان وایه هیچ بڕگه‌یه‌كى ئه‌وتۆ له كارنامه‌كه‌ى عادل عه‌بدولمه‌هدى جێبه‌جێ نه‌كراوه و هیچ یه‌كێك له‌م كێشانه چاره‌سه‌ر نه‌كراون كه له سه‌رده‌مى حكوومه‌ته‌كه‌ى حه‌یده‌ر عه‌بادى هه‌بووه.
دوور له قسه‌ى چاودێران ئه‌مجاره كه‌سێكى تر هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ حكوومه‌تى عێراق و بارودۆخى ئێسته‌ى عێراق ده‌كات، كه له‌سه‌ر ئاستى دنیا به‌رپرسیارێتى هه‌یه، ئه‌ویش جینین هه‌ینس پلاسخارته كه نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه له عێراق.
ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ى پلاسخارتیش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى كراوه و دواتریش له ماڵپه‌ڕه تایبه‌ته‌كانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و
میدیاكانى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده له هه‌ندێك شوێن پلاسخارت ئومێدى خۆى بۆ تواناى حكوومه‌تى نوێى عێراق ده‌رده‌برێت و به ئه‌رێنى له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى حكوومه‌ت ده‌كات. كه‌چى كۆى گشتى هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كه‌ى له به‌رژه‌وه‌ندى عێراق نییه و ته‌واوى راستییه‌كان ده‌خاته‌ڕوو.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش له یه‌كێك له ئه‌نجوومه‌نه گرنگه‌كانى دنیا كه ئه‌ویش ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تییه هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى ده‌خاته‌ڕوو. ئه‌مه‌یش دوێنێ سێشه‌م بوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئه‌نجوومه‌نه‌كه بوو.
یه‌كێك له‌و دیارده زه‌قانه‌ى كه عێراقى پێ ناسراوه، دیارده‌ی گه‌نده‌ڵییه، پێشتر رێكخراوى شه‌فافیه‌تى نێوده‌وڵه‌تى رێبه‌ندى وڵاتانى له رووى گه‌نده‌ڵییه‌وه بڵاو كردبووه‌وه، له ریزبه‌ندییه‌كه عێراق پله‌ى 11ی هه‌بوو له ریزى وڵاته هه‌ر گه‌نده‌ڵه‌كان.
پلاسخارت له سه‌ره‌تاى قسه‌كانى ده‌ڵێ، "ئه‌وه نهێنى نییه كه ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراوه‌كان له عێراق كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى كه به قووڵى ره‌گیان داكوتاوه، به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى پێوه‌ندى به دووباره ئاودانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدان و دۆخى ته‌ناهییه‌وه هه‌یه".
دواتر له قسه‌كانى له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هاته سه‌ر دیارده‌ى گه‌نده‌ڵى له عێراق و گوتى، "گه‌نده‌ڵى ده‌ستى به‌سه‌ر سامانه‌كه‌دا گرتووه ئه‌و پاره‌یه‌ى ده‌بێت بۆ خزمه‌تگوزارى گشتى خه‌رج بكرێت، ده‌چێته گیرفانى گه‌نده‌ڵكاران، هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵى چالاكى ئابوورى و گه‌شه‌پێدانى ئیفلیج كردووه".
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌شبینى خۆى نیشان دا كه حكوومه‌تى عێراق كارێك بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ره‌نگارى گه‌نده‌ڵى ببێته‌وه و لێره‌وه ئاماژه‌ى بۆ گوته‌یه‌كى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد كه وه‌ك ددانپێنانێك وایه كه ده‌ڵێ، "گه‌نده‌ڵى وێنه‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌شێوێنێ و له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه ناوبانگى ده‌وڵه‌ت ده‌زڕێنێ".
پلاسخارت دووپاتى ده‌كاته‌وه عێراقى پێویستى به‌وه هه‌یه هه‌میشه بۆ مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى رۆشنایى بخاته سه‌ر دیارده‌ى گه‌نده‌ڵێ و ده‌ڵێ، "چونكه گۆڕانكاری له شه‌و و رۆژێك نایه‌ته دى".
كاتێك حكوومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى له 24ى ئۆكتۆبه‌ر به ناته‌واوى راگه‌یانرا، نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق به‌ر له هه‌ر لایه‌نێكى تر ره‌خنه‌ى له پێكهاته‌ى حكوومه‌ته‌كه گرت و به تایبه‌تیش له‌و خاڵه‌ى كه حكوومه‌ته‌كه هیچ ژنێكى تێدا ئه‌ندام نییه. پلاسخارت له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى دواى خسته‌ڕووى چه‌ند راستییه‌ك له باره‌ى گه‌نده‌ڵى دێته سه‌ر ئه‌م خاڵه و ده‌ڵێ، "عێراق ناتوانێ ته‌واوى تواناكانى له بوارى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى و ئابوورى ده‌ربخات بێ به‌شداربوونى ژنان و لاوان، كه‌چى تا ئێسته عێراق له‌م حكوومه‌ته هێشتا وه‌زیرێكى ژنى دانه‌ناوه".
نوێنه‌رى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شێك له قسه‌كانى له به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دۆسیه‌ى ئێزیدییه‌كان و شنگال ته‌رخان ده‌كات و سه‌ره‌تا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر سه‌ردانى شنگالى كردووه و به چاوى خۆى بارودۆخه‌كه‌ى بینیوه. دواتر ده‌ڵێ "به داخه‌وه له‌وه‌ته‌ى شنگال رزگار كراوه بارودۆخه‌كه‌ى نه‌گۆڕاوه هێشته خه‌ڵكه‌كه له خێوه‌ت ده‌ژین، كار بۆ رێكخستنه‌وه‌ى كارگێڕیى شاره‌كه و سه‌قامگیرى ته‌ناهى نه‌كراوه، كه ئه‌م دووانه‌یش بۆ ئاوادانكردنه‌وه‌ى شاره‌كه گرنگن، به‌راشكاوى ده‌ڵێ به‌رده‌وامبوونى ئه‌م بارودۆخه سته‌مێكى ئاشكرایه".
له‌باره‌ی تیرۆریش جینین پلاسخارت گوتى "داعش هێشتا چالاكی ماوه". له‌باره‌ى كێشه‌كانى باشوورى عێراقیش گوتى "پێشبینى ده‌كرێت جارێكى تر خۆپێشاندان ده‌ست پێ بكاته‌وه چونكه كێشه‌ى خزمه‌تگوزارییه هه‌یه". له كۆتایى قسه‌كانیشى هۆشدارى دا كه نابێت عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى ململانێیه‌كانى ناوچه‌كه.
دواتر ئه‌نجوومه‌نى ئاسایش به‌كۆى ده‌نگ بڕیارى دا ماوه‌ى كاركردنى نوێنه‌رایه‌تى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق "یۆنامى" بۆ مانگى ئایارى 2020 درێژ بكاته‌وه.