تیمی پزیشكان و په‌رستارانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكا، به‌بۆنه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی منداڵێكی پێنج ساڵان له نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، ئاهه‌نگێكی بچووكیان ساز كرد.
ماڵپه‌ڕی ڕۆیته‌رز ڤیدیۆی ئاهه‌نگێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه به بۆنه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی منداێكی پێنج ساڵانی ئه‌مه‌ریكی به ناوی سلاته‌ر بۆشمان ساز دراوه.
ئه‌و منداڵه ساڵێكه له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه، چونكه له ته‌مه‌نی چوار ساڵیدا تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوو و گه‌یشته قۆناغی چواره‌م و تووشی گرێی شێرپه‌نجه‌یی بووبوو، به‌ڵام به‌هۆی چاودێری به‌رده‌وامی پزیشكه‌كانه‌وه توانی ئه‌مساڵ نه‌خۆشییه‌كه تێپه‌ڕێنێت و چاك ببێته‌وه.
سلاته‌ری پێنج ساڵان ماوه‌ی 425 ڕۆژ له‌ژێر چاودێری پزیشكدا بوو و به‌رده‌وام چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت، تا ئه‌مساڵ به ته‌واوی چاك بووه‌وه و به‌م بۆنه‌یه‌وه تیمی پزیشكه‌كان و په‌رستاره‌كان ئاهه‌نگێكی بچووكیان له نه‌خۆشخانه‌كه بۆ ساز كرد و چه‌ندان یاری جۆراوجۆریان له‌گه‌ڵ كرد.
ڤیدیۆی ئه‌م دیمه‌نه له ته‌واوی سۆشیاڵ میدیاكاندا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و به یه‌كێك له كاریگه‌رترین ڤیدیۆكانی ساڵ دانرا.