لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی رۆژانه ده‌ست به‌سه‌ر ده‌یان جۆر خۆراك و كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچوودا ده‌گرن، هه‌ندێك بازرگان‌یش فێڵ له فرۆشیار ده‌كه‌ن و خۆراك و كاڵای به‌سه‌رچوویان به‌سه‌ردا ساغ ده‌كه‌نه‌وه. ده‌گوترێ به‌هۆی سزاكانی سه‌ر ئێران به‌شێكی زۆر له كاڵای ئه‌و وڵاته به باش و خراپ هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێن و تیمه‌كانی كوالێتی و پشكنین له سنووره‌كان به باشی ئه‌ركیان جێبه‌جێ ناكه‌ن.
كوردستان ناوچه‌یه‌كه پشت به به‌روبووم و كه‌ره‌سته‌ی وڵاتان ده‌به‌ستێ، به‌تایبه‌ت ئێران و توركیا. به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی هاورده هه‌یه رۆژانه ناوی ئێران و كاڵا خراپه‌كانی به‌سه‌ر زمانی خه‌ڵكه‌وه‌یه و دۆخه‌كه‌یش كۆنترۆڵ ناكرێت.
زیاد كاكه ره‌زا ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند كه هێنانی خۆراك و كاڵای بێ كوالێتی له ئێرانه‌وه‌یه و ده‌بێ حكوومه‌ت چاوكراوه‌تر بێت له‌سه‌ر سنووره‌كان و نه‌هێڵێت ئه‌و جۆره خواردنانه هاورده بكرێن، چونكه هه‌رچی خۆراكی خراپ و بێ كوالێتی و ماوه‌به‌سه‌رچووه، هه‌م بازرگانانی ئه‌مدیو و هه‌م بازرگانانی ئه‌ودیو هه‌وڵی هێنانی ده‌ده‌ن بۆ ناو خاكی هه‌رێم.
زیاد به پێویستی ده‌زانێ "كوالێتی كۆنتڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن له هێنانی خۆراكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو". ئاماژه‌ی دا "ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێكیشدا خۆراكه‌كه هاته ژووره‌وه، لیژنه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی به‌دواداچوون بۆ گه‌نجینه‌كان بكه‌ن و چی خراپ هه‌بوو ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن".
له دوای زیادبوونی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، هێنانی خۆراك و كاڵای خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو بۆ شاری سلێمانی زیادی كردووه، له كاتێكدا كوالێتی كۆنتڕۆڵ و لیژنه‌كان له ته‌واوی مه‌رزه‌كان هه‌ن؍ به‌ڵام نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵ بكرێن.
سه‌ڵاح سالار شاره‌زای كاروباری ئێران، به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك خاڵی سنووری فه‌رمی و نافه‌رمی هه‌ن له نێوان هه‌ردوو لا، كۆنتڕۆڵكردنی هاورده ئاسان نابێت.
ئه‌و پێی سه‌یره له كاتێكدا خۆراك و كاڵای خراپ دێته دیوی هه‌رێمه‌وه كه ده‌زگه‌ی كوالێتی كۆنتڕۆڵ هه‌یه. دووپاتی كرده‌وه "ئه‌مه ده‌ری ده‌خات هیچ رۆڵێكیان نییه، ئه‌گه‌رنا چۆن خۆراك و كاڵای خراپ ده‌كه‌نه ئه‌مدیوه‌وه".
به بۆچوونی ئه‌م شاره‌زایه‌ی كاروباری ئێران، ئه‌و وڵاتانه‌ی گه‌مارۆی ئابوورییان ده‌خرێته سه‌ر، دیارده‌ی به‌رتیل وه‌رگرتن زیاتر ده‌بێت له‌ناویاندا، له كوردستانیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یاسا سه‌روه‌ر نییه، ناتوانرێ وه‌ك پێویست لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ هیچ بازرگانێكی چاوچنۆكدا بكرێت.
"جگه‌له‌مه بابه‌تی هاورده‌كردنی خۆراكی خراپ و ماوه‌به‌سه‌رچوو له پێشتریشدا هه‌ر هه‌بووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ زیاتریش ببێت. له‌وانه‌یه ئێران پێی خۆش بێت به جۆرێك له جۆره‌كان چی كاڵای هه‌یه بیباته ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و له به‌رانبه‌ردا دۆلار به‌رێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی" ساكار وای گوت.
له هه‌رێمی كوردستان رۆژانه راده‌گه‌یه‌نرێت كه كاڵای خراپ و بێكه‌ڵك گیراوه، به‌ڵام تا ئێسته حوكمێكی به‌رچاو به‌سه‌ر كه‌سدا نه‌سه‌پێنراوه به‌هۆی ئه‌و سه‌رپێچییه، له كاتێكدا به‌شێك له‌و كاڵایانه زیانی ته‌ندروستی گه‌وره‌ی له دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ده‌ن.
گۆران قادر سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی، بۆ "وشه" باسی له فێڵێكی نوێی بازرگانه‌كان كرد كه كاتێك كاڵا خراپبووه‌كانیان له گه‌نجینه‌دا هه‌ڵده‌گرن، خراپه‌كان ده‌خه‌نه پێشه‌وه و خۆراكی تازه ده‌خه‌نه دواوه.
زیاتر خستیه ڕوو، "كۆمه‌ڵێك فلته‌ر هه‌ن له‌سه‌ر خاڵه سنوورییه‌كان كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌رپرسن له جۆرێك كاڵا و خۆراك، كاتێك كاڵاكان تێپه‌ڕ ده‌بن، ئێمه دوایین پشكنین بۆ ئه‌و خۆراكانه ده‌كه‌ین".
مه‌رج نییه هه‌موو خۆراكێك كه خراپ ده‌بێت له سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه خراپ بێت؍ جار هه‌یه كاڵاكه له گه‌نجینه به‌هۆی مانه‌وه‌ی زۆر یا نه‌گونجاوی پله‌ی گه‌رما خراپ ده‌بێت؍ ئه‌وكات بازرگانه‌كه ئاماده نییه كاڵاكه فڕێ بدات و به هه‌ر نرخێك بێت هه‌وڵی ساغكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
پێشتر چه‌ند جارێك ئاشكرا بووه كه به‌شێك له بازرگان و كارگه‌ی لاوه‌كی ده‌سكاری مێژووی به‌سه‌رچوونی كاڵا ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌مه په‌ڕیوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر ده‌رمانیش كه راسته‌وخۆ به‌نده به ژیانی هاووڵاتییه‌وه.
سۆران عه‌بدولغه‌فوور به‌ڕێوه‌به‌ری چاودێری بازرگانی سلێمانی، به"وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ندێك له بازرگانان جۆره فێڵێك له هاووڵاتییان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی كاڵا خراپه‌كانیان له گه‌نجینه‌دا نافه‌وتێنن؍ به‌ڵكو كه كاڵای تازه‌یان بۆ دێت، هه‌ڵیده‌گرن و خراپه‌كه ساغ ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و ئاماژه به كێشه‌یه‌كی تر ده‌كات و ده‌ڵێت، "یه‌كێكی تر له كێشه‌كان مێژووی ئێرانییه له‌سه‌ر خۆراكه‌كان، ئێسته له ئێران ساڵی 1398ی هه‌تاوییه و ئه‌گه‌ر به زاینی نه‌نووسرێت، لێره كه‌س نازانێت به‌سه‌رچووه یان نا.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا