کۆلێژی هونەره‌جوانه‌كان فیلمێكی نمایش كرد

:: PM:11:26:22/05/2019 ‌
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نمایشی فیلمێك له‌لایه‌ن کۆلێژی هونەره‌جوانه‌كان لە هۆڵی عەلی جۆڵا لە ناو کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی دەستى پێ كرد.

به‌پێى ئه‌و ڕاگه‌یاندراوه‌ى ده‌ست "وشه‌" كه‌وتووه‌ تێدا هاتووه‌، كه‌ بەشی فیلمسازی کۆلێژی هونەرەجوانەکانی زانکۆی سلێمانی، نمایشی پڕۆژەی فیلمی خوێندکاران بەڕێوەدەبات.

لە پڕۆژەکەدا هەریەک لە فیلمەکانی (قەدەری جەگەڵستان بەسەرپەرشتی مامۆستا رەنج موسەنا، سەربازی سپی لە دەرهێنانی کوردۆنیا کەریم، scream of silence   لە دەرهێنانی سروش عەبەڕەش، Iin 182,000 لە دەرهێنانی کۆسرەت بورهان، Inescapable لە دەرهێنانی ژیر فەرەیدون) نمایش كران، بڕیاریشه‌ به‌یانى كۆتایى پێ بێت.


وشە - محەمەد میران