له ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان، چاوپێكه‌وتنێكی "میا خه‌لیفه" ئه‌ستێره‌ی فیلمه پۆرنۆكان، بڵاو كرایه‌وه كه باس له منداڵیی خۆی و ڕه‌گه‌زه لبنانییه‌كه‌ی ده‌كات و هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پیشه‌یه‌شی ده‌خاته ڕوو.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، خه‌لیفه چیرۆكی ژیانی باس ده‌كات كه چۆن له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی به‌یرووتیان به جێ هێشتووه و به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا ڕۆیشتوون، ڕه‌تی ئه‌و قسه‌یه‌ش ده‌داته‌وه كه ده‌گوترێ كچانی لبنان پارێزراون، ئه‌و ده‌ڵێ، ئه‌وه شتێكی ڕاست نییه، هه‌ندێ كچی لبنانی هه‌یه، ده‌توانن یه‌ك ستۆدیۆ له فیلمی ڕووت پڕ بكه‌نه‌وه، به‌مه‌رجێك ده‌رفه‌تی منیان بۆ بڕه‌خسێ له ئه‌مه‌ریكا.
سه‌باره‌ت به جوانییه‌كه‌ی خۆی گوتی: من ڕه‌نگی خه‌ڵكی ده‌یای ناوه‌ڕاستم پێوه‌یه، لبنان چونكه به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌وه‌یه، بۆیه ئه‌و ڕه‌نگه‌م گرتووه و له دنیادا جێی سه‌رنجه.
میا هۆكاری هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پیشه‌یه‌ی ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێ، من ئاسووده‌یی خۆم لێ دۆزیوه‌ته‌وه و چێژی لێ ده‌كه‌م.
له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌شدا ئاشكرای ده‌كات كه له قۆناغی خوێندنی زانكۆ پێوه‌ندیی سێكسیی زۆری هه‌بووه و سه‌ره‌تایه‌ك بووه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌و پیشه‌یه.
له هه‌واڵێكی پێشتردا، ماڵپه‌ڕی گۆگڵ ئاشكرای كرد، له وڵاتی میسڕ، گه‌ڕان به‌شوێن ناوی "میا خه‌لیفه" پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه پێشتر هه‌مان ئه‌و تۆڕی گه‌ڕانه ئاشكرای كردبوو كه گه‌ڕان به شوێن وێنه‌كانی ئه‌و ئێستێره ڕووته، له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێشه‌نگه.
ئه‌مه گه‌رمبوونه‌وه‌ی بازاڕی خه‌لیفه، دوای ئه‌وه دێت كه ماڵپه‌ڕی "change"ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان داوایان له دۆناڵد تره‌مپ كردووه، میا وه‌ك باڵوێزی وڵاته‌كه‌یان له سعوودیه دابمه‌زرێنێت.
ڕێژه‌ی ئه‌و ئه‌مه‌ریكییانه‌ی ئه‌و داوایه‌یان به‌رز كردووه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته هه‌زاران كه‌س، وه‌ك سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، ناوی سیناتۆریشی تێدایه بۆ ئه‌و پێشنیازه و گه‌یشتووه‌ته ده‌ست دۆناڵد تره‌مپ تا بڕیاری له‌سه‌ر بدات.
ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه میا خه‌لیفه، به‌و پێیه له بنه‌چه‌دا عه‌ره‌به و كولتووری عه‌ره‌ب و موسڵمان شاره‌زایه، كه‌سێكی شیاوه بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوانیان به‌ره‌و باشتر ببات.
میا خه‌لیفه، پۆڕنۆستارێكی ئه‌مه‌ریكییه، له بنه‌ڕه‌تدا له خانه‌واده‌یه‌كی لبنانییه و شانازی به زێدی خۆیه‌وه ده‌كات و له چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌شی تاتۆی وه‌ك دروشمی نیشتمانی بۆ وڵاته‌كه‌ی چاندووه.