له ماوه‌ی ڕابردوودا، یه‌كه‌ی كارگێڕیی شاری هه‌ولێر هه‌وڵی هه‌ڵگرتنی عاره‌بانه‌كانی بازاڕی شێخه‌ڵای دا، تا له سووچێكی بازاڕی داونتاون جێگیریان بكات و ئه‌و ڕێگه‌یه‌ش كه عاره‌بانه خنكاندوویه‌تی، بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه، له به‌رامبه‌ریشدا خاوه‌نی عاره‌بانه‌كان كه به گواستنه‌وه‌یان ڕازی نه‌بوون، ئێسته فسفۆڕی پلاستیكی پێكی گه‌یاندوون.
كاتێك له چوارڕیانی نیشتمانی سه‌نته‌ری هه‌ولێری پایته‌خت به‌ره‌و شێخه‌ڵا و به شه‌قامه درێژه‌كه‌ی به‌رده‌م بازاڕی نیشتماندا ڕووه و 30 مه‌تری ده‌چیت، هه‌رئه‌وه‌نده ده‌زانیت كه‌وتوویته ناو ئاپۆرای عه‌ره‌بانه‌وه. جگه له دووكانه‌كانی ئه‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ر، به درێژایی شه‌قامه‌كه عاره‌بانه و مێز به جۆره‌ها كاڵا به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك درێژ بوونه‌ته‌وه. له‌و شه‌قامه‌دا سه‌ری مار و مێرووی تێدا ده‌فرۆشرێت. قه‌میس و قه‌یسی و پلایس، ماست و مووس و ماسی، پاتری و پانتپڵ و په‌نیر، سه‌وزه و میوه و چه‌نده‌ها كاڵای تر له‌و شه‌قامه ده‌رفه‌تی دراوسێیه‌تییان بۆ ڕه‌خساوه، به‌ڵام له‌به‌ر هه‌رزانی نرخی كاڵاكانی ئه‌و شه‌قامه له‌چاو شوێنه‌كانی تر، ئه‌و دراوسێیه‌تییه زۆر نابات و هه‌ر كاڵایه‌كیان خۆی له عه‌لاگه‌ی كڕیارێك ده‌بینێته‌وه. به‌رده‌وام كڕیار له ده‌وری عاره‌بانه‌كان خڕ بوونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی٥٠٠ خێزان نانی كاڵاكانی سه‌ر ئه‌و مێز و عاره‌بانانه ده‌خۆن.
ئه‌و بازاڕه به‌رده‌وام كراوه‌یه و له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا ته‌نیا ڕۆژێك داخرا، ئه‌ویش ئه‌وكاته بوو كه شاره‌وانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی لێشاوی ئۆتۆمبێلی ناو شار، له بازاڕی داونتاون مێزی پێ دان. به‌ڵام ئه‌وه له ڕۆژێك زیاتری نه‌خایاند و به‌یانی هه‌روه‌ك جاران ئه‌و بازاڕه كرایه‌وه.
له‌و بازاڕه‌دا ناوی ٤٧٥ عاره‌بانه‌چی لای كامه‌ران ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوێنه‌ری عاره‌بانچییانی بازاڕی شێخه‌ڵا تۆماره و ژیانی هه‌ر یه‌كێكیان چیڕۆكێكی نه‌خوێندراوه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی كه‌لوپه‌له‌كانیان، كه‌س كڕیاری چیرۆكه‌كانیان نییه و كاتێك كه له باروگوزه‌رانیان ده‌پرسی، هه‌زاران قسه‌ی نه‌گوتراو هه‌ڵده‌ڕێژن. سه‌رباری ته‌نگژه‌ی دارایی، ئه‌و بازاڕه قه‌ره‌باڵغه و كامه‌ران ده‌ڵێ، "له‌چاو شوێنه‌كانی تر، بازاڕی ئێمه باشتره، ئه‌گه‌ر لێمان گه‌ڕێن". كامه‌ران ئه‌حمه‌د به "وشه"ی گوت، "وه‌ك تاقیكردنه‌وه چووینه بازاڕی داونتاون، به‌ڵام بازاڕمان نه‌بوو و گه‌ڕاینه‌وه". ئه‌و ده‌ڵێ "بازاڕی داونتاون بۆ كاره‌كه‌ی ئێمه گونجاو نییه و خه‌ڵك بۆ دوو كیلۆ ته‌ماته دوو نهۆم نایه‌ته خواره‌وه".
له به‌رامبه‌ردا نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئێسته كێشه‌ی ئه‌و بازاڕه‌یان چاره‌سه‌ر كردووه، به‌وه‌ی عاره‌بانه‌كان ڕێك خراون و سنووریان بۆ دانراوه و ڕێگه‌ی ئۆتۆمبێلیش كراوه‌ته‌وه.
هه‌رچه‌نده ئێسته عاره‌بانچییه‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆیان، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی جاران ئێسته فسفۆڕ بۆ عاره‌بانه‌كان دانراوه و تا ڕاده‌یه‌ك ڕێگه‌ی ئه‌تۆمبێلیش كراوه‌ته‌وه.
نوێنه‌ری عاره‌بانچییانی بازاڕی شێخه‌ڵا ده‌ڵێ، "شه‌ش چاودێرمان له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆمان داناوه كه هه‌ر عاره‌بانه‌یه‌ك مانگانه ١٠ هه‌زار دینار ده‌دات، تا عاره‌بانه‌كان سنووره‌كه نه‌به‌زێنن و شه‌قامه‌كه ته‌سك نه‌كه‌نه‌وه".
هه‌ولێر به‌سه‌ر شه‌ش شاره‌وانیدا دابه‌ش بووه و بازاڕی شێخه‌ڵا ده‌كه‌وێته سنووری شاره‌وانیی یه‌ك. سه‌رۆكی شاره‌وانی یه‌ك، ئه‌ندازیار به‌شدار ڕه‌زا ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ڕه‌زامه‌ندییان له خاوه‌نی بازاڕی داونتاون وه‌رگرت بۆ گواستنه‌وه‌ی عاره‌بانه‌كانی ئه‌و بازاڕه، "به‌ڵام كه خاوه‌نی عاره‌بانه‌كان پێی ڕازی نه‌بوون، جارێ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ئه‌و ڕاگواستنه‌مان ڕاگرتووه".
له‌و بازاڕه‌دا هه‌ندێك عاره‌بانچی به زمانی عه‌ره‌بی هاوار بۆ كاڵاكانیان ده‌كه‌ن و كڕیار بانگ ده‌كه‌ن، كه "وشه" له به‌دواداچوونه‌كه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت، كڕین و فرۆشتن به شوێنی ئه‌و عاره‌بانانه‌وه ده‌كرێت.
نوێنه‌ره‌كه‌ی عاره‌بانچییه‌كانی بازاڕی شێخه‌ڵاش ده‌ڵێ، "زۆربه‌ی ئاواره‌كان لێره كار ده‌كه‌ن و هه‌یانه به شه‌ریكی و هه‌شیانه به‌كرێ شوێنه‌كه‌یان گرتووه‌ته‌وه و هه‌شیانه شوێنه‌كه‌ی كڕیوه‌ته‌وه".
ئه‌وه به‌لای شاره‌وانی نایاسایییه و به‌شدار ڕه‌زا سه‌رۆكی شاره‌وانیی یه‌ك هۆكاری سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و ڕانه‌گواستنه‌ش بۆ كڕین و فرۆشتن به شوێنی ئه‌و عاره‌بانه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، "چه‌ند كه‌سێك ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و بازاڕه‌دا گرتووه و چه‌ند كه‌سێكیشمان له‌سه‌ر ئه‌و كاره گرتووه، به‌ڵام ئه‌وان بۆ خۆدزینه‌وه، پاساوی كاركردن به مانگانه، یاخود كاركردن به شه‌ریكایه‌تی ده‌هێننه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ش ئێمه سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانی و قایمقامییه‌تمان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه. نه‌به‌ز عه‌بدلحه‌میدیش ده‌ڵێ، "ئێمه ڕێگه به‌و مامه‌ڵه ناده‌ین".
هه‌ولێر -چواس خالید